Erbil 22°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 03:25

گەنجێک له‌ دهۆک بە ھەرەمەکی تەقەی کردووه‌ خۆی بریندار کرد

کێشە له‌گه‌ڵ باوکی ھەبووە
کوردستان TV
#7
100%


كەسێك لە دهۆك بە شێوەیەكی هەڕەمەكی تەقەی كردووە و پاشان گوله‌یه‌ك به‌رسینگی ده‌كه‌وێت بریندار ده‌بێت ده‌گه‌یه‌نرێته‌ نه‌خۆشخانه‌.

كەسێك بە ناوی (د) لە دهۆك بە شێوەیەكی هەڕەمەكی تەقەی كردووە و لە ئەنجامدا گولەیەك بەر سینگی كەوتووە و پاشان بە برینداری بۆ چارەسەركردن گەیەندرایە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی دهۆك و نەشتەرگەریی بۆ كرا.

تەقەكەرەكە جیا لەوەی خۆی بریندار كردووە، چەندین گولەی ناوەتە دەرگا و خانووی ژمارەیەك لە هاووڵاتیانی گەڕەكی مالتایی لە دهۆك.

لای خۆشیه‌وه‌ وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دھۆک، رایدەگەیەنێت، بەیانی ئەمڕۆ دوای ئەوەی گەنجێک لە گەڕەکەکەی خۆیان لەشارەکە بەھەرەمەکی تەقەی کردووەو، بەگولەیەک خۆی بریندار کردووە.

رائید ھێمن سلێمان، رایگەیاند: پێشنیوەڕۆی ئه‌مرۆ گەنجێکی تەمەن 22 ساڵ لەگەڕەکی ماڵتای شاری دھۆک، تەقەی لە ھاوڵاتیانی گەرەکەکە کردووە.

وتیشی، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوەکە، گەنجەکە تەقەی لە پۆلیسیش کرد، دواتر یەک فیشەکی بەخۆیەوە نا، دواتر پۆلیس رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دھۆکی کرد.

ئاماژەی بەوەش کرد، جگە لەبریندارکردنی خۆی، تەقەکردنی ئەو گەنجە ھیچ زیانێکی دیکەی لێنەکەتووەتەوە.

ھێمن سلێمان گوتیشی: کێشە لەنێوان ئەو گەنجەو باوکی ھەبووەو بەپێی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە باوکی دەستگیرکراوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.