Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 13:19

کۆمپانیای تۆیۆتا بۆ ئۆتۆمبێل په‌رده‌ی له‌سه‌ر نوێترین به‌رهه‌می خۆی لادا

ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ هێزی مه‌كینه‌كه‌ی سێ پۆینت لیتره‌ و ژماره‌ی پستۆنه‌كانی شه‌ش پستۆنه‌
كۆمپانیای تۆیۆتا بۆ ئۆتۆمبێل په‌رده‌ی له‌سه‌ر نوێترین به‌رهه‌می خۆی لادا
کوردستان TV
100%

كۆمپانیای تۆیۆتا بۆ ئۆتۆمبێل له‌ ئه‌مه‌ریكا په‌رده‌ی له‌سه‌ر نوێترین به‌رهه‌می ئۆتۆمبێلی ئه‌ڤه‌لۆنی 2019 لادا. 

كۆمپانیای تۆیۆتا له‌ ولایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ شیَوازێكی نوێ و ناوازه‌ په‌رده‌ی له‌سه‌ر ئۆتۆمبێلی ئه‌ڤه‌لۆنی 2019 به‌ كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی نوێوه‌ لادا.

هه‌روه‌ها گه‌شه‌پێده‌رانی ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن قه‌باره‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ له‌ مۆدێله‌كانی پێشووتری درێژتره‌ و هێزی مه‌كینه‌كه‌شی سێ پۆینت لیتره‌ و ژماره‌ی پستۆنه‌كانی شه‌ش پستۆنه‌.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ش به‌وه‌درا كه‌ كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی ته‌كنه‌لۆجی زیاتر به‌كارهاتووه‌ به‌ به‌راورد له‌ مۆدیله‌كانی سالانی ڕابردوو.
 

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.