Erbil 7°C شەممە 23 تشرینی دووەم 06:42

تورکیا هێزی زیاترى رەوانەی سنووری سوریا کرد

ژمارەی هێزەكانی، زیاتر لە (20) یەكەی سەربازی كە سەدان سەرباز لەخۆ دەگرێت
توركیا هێزی زیاتر رەوانەی سنوری سوریا كرد
کوردستان TV
100%

سوپای توركیا ژمارەی هێزەكانی لەسەر سنوورەكانی نێوان وڵاتەكەی و سوریا بەچەندین جۆر چەك و تەقەمەنی قورسەوە زیاتر كرد.

بەپێی ئەو هەواڵانەی میدیاكانی توركیا ، سەرۆكایەتی ئەركانی سوپای توركیا بەفەرمانی حكومەت و وەزارەتی بەرگری بەمەبەستی زیاتركردنی ژمارەی هێزەكانی، زیاتر لە (20) یەكەی سەربازی كە سەدان سەرباز لەخۆ دەگرێت، رەوانەی پارێزگاكانی سەر سنووری سوریای كردووە.

هەروەها سوپای توركیا لەگەڵ ئەو یەكە سەربازییانەدا چەندین جۆر چەك و تەقەمەنی قورسیشی رەوانەی سەر سنوورەكانی نێوان توركیاو سوریا كردووە، بەتایبەتیش بۆ سنووری پارێزگای رحا.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا،  پێشتر رایگەیاندبوو كە ئەوان ئەو سوپایە دەخنكێنین بەر لەوەی لەدایكبێت. ئەردوغان روونیشیكردەوە توركیا ئامادەكاری تەواوی كردووە، بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە عەفرین، و شارۆچكەی مەنبەج، و لەماوەیەكی كەمدا دەست بە ئۆپەراسیۆنەكە دەكەن.

 

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.