Erbil 3°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 04:01

تورکیا هۆشداریی ده‌دات له‌سه‌ر جێگیر کردنی هێزه‌ 30 هه‌زار که‌سییه‌که‌ له‌ سووریا

به‌مزووانه‌ هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی په‌یه‌ده‌ له‌ باكووری سووریا
توركیا هۆشداریی ده‌دات له‌سه‌ر جێگیر كردنی هێزه‌ 30 هه‌زار كه‌سییه‌كه‌ له‌ سووریا
کوردستان TV
100%

هاوپه‌یمانێتیی دژی داعش به‌ رێبه‌رایه‌تیی ئه‌مریكا به‌نیازه‌ هێزێكی 30 هه‌زار كه‌سیی پێكهاتوو له‌ كورد و عه‌ره‌به‌كانی سووریا له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ی ئه‌م وڵاته‌ جێگیر بكات، دوای ئه‌م هه‌واڵه‌ش ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان وه‌ك هه‌ڵوێست نوواندن رایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌مزووانه‌ هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی په‌یه‌ده‌ له‌ باكووری سووریا.

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا وه‌ك پیشاندانی هه‌ڵوێست به‌م بڕیاره‌ی هاوپه‌یمانێتیی دژی داعش، رایگه‌یاندووه‌ كه‌ هێزی سه‌ربازیی وڵاته‌كه‌ی وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك ئاماده‌ی هێرشه‌ بۆسه‌ر ناوچه‌ كوردییه‌كان.

ئه‌ردۆغان له‌ وتارێكدا رایگه‌یاند كه‌ سوپای وڵاته‌كه‌ی له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی به‌رگری فوڕات له‌ دژی ئه‌و شوێنانه‌ ده‌ستپێده‌كات كه‌ له‌ ژێر كۆنتڕۆڵی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌لدایه‌.

 سه‌رچاوه‌ / دی ده‌بڵیوو

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.