وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی به نیازه ژماره‌ی سه‌ربازانی له نێو ھاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیدا كه‌م بكاته‌وه.
ئۆرسۆلا ڤون دیرلاین وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا له سه‌ردانێكیدا بۆ بنكه‌ی سه‌ربازی "ئه‌زره‌ق"ی ئاسمانی له ئوردن رایگه‌یاند: ھێشتا مه‌ترسییه‌كانی تیرۆرستانی داعش به ته‌واوه‌تی له‌ناونه‌براون، پێویسته ئه‌ركی ئه‌ڵمانیاو كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تیش له رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆرستان و جێگیركردنی سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا به‌رده‌وام بێـت و ئه‌و ئه‌ركه‌شیان دوور مه‌ودایه.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا راشیگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی به نیازه ژماره‌ی ھێزه به‌شداره‌كانی له ئۆپراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی داعشدا كه‌م بكه‌نه‌وه، جه‌ختیشیكرده‌وه له‌سه‌ر گرنگی پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان و ئه‌و ناوچانه‌ی رزگاركراونهتهوه له سوریا و عیراق.
ئه‌ڵمانیا ھه‌زار و 200 سه‌ربازی له ھاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیدا ھه‌یه‌و له بنكه‌ی سه‌ربازی "ئه‌زره‌ق" ی ئوردن جێگیركراون، ھه‌ر له‌و بنكه‌یه‌وه له رێی چوار فڕۆكه‌ی "تۆرنادۆ"وه پشتگیری ئۆپراسیۆنه‌كانی ھاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.