Erbil 29°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 16:30

ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو بە سەرکردەیەکی حەماس له‌ لوبنان تەقییەوە

ژمارەیەک هاووڵاتی بریندار بوون
کوردستان TV
100%

میدیاکانی لوبنان ئەمڕۆ بڵاویانکردەوە، لە ئەنجامی تەقینەوەی ئوتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شاری سەیدی باشوری لوبنان، سەرکردەیەکی بزوتنەوەی حەماس و ژمارەیەک هاووڵاتی دیکەش بریندار بوون.

ڕۆژنامەی نەهاری لوبنانی ئەمڕۆ یەک شەممە بڵاویکردەوە، ئەبو حەمزە حەمدان یەکێک لە سەرکردەکانی بزوتنەوەی حەماس بە ئوتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو کراوەتە ئامانج، کە بەهۆیەوە ئەو سەرکردەیەی حەماس و ژمارەیەک هاووڵاتی بریندار بوون  و ئوتۆمبێلەکەش بە یەکجاری سوتاوە.

لای خۆشیه‌وه‌ سوپای لوبنانی رایگەیاندووە، تەقینەوەکە سەرلەبەیانیی رۆژی یەکشەممە لە شاری سەیدا لە باشووری لوبنان، روویداوە.
 
بەپێی هەواڵی میدیا لوبنانییەکان، لەو کاتەی ئەبو هەمزە، سەرکردەی حەماس، ویستوویەتی سواری ئۆتۆمبێلەکەی بێت، ئۆتۆمبێلەکە تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە ئەبو هەمزە بریندار بووە و گواستراوەتەوە نەخۆشخانە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.