حكومه‌تی عێراق هاوشێوه‌ی سه‌دام حوسێن، سه‌رۆكی رژێمی پێشووی عێراق ره‌فتار ده‌كات و به‌ڵێنه‌كانی نه‌بردوونه‌ته سه‌ر و فشار له حكومه‌ت و خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات.
میسال ئالوسی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له لێدوانێكی تایبه‌تدا به به‌غداد ئه‌لیه‌ومی راگه‌یاندووه: ئه‌و رێوشوێنه توندانه‌ی حكومه‌تی فیدراڵی دوای ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی دژی هه‌رێمی كوردستان گرتوویه‌ته‌به‌ر ، دیكتاتۆریانه‌ن و هاوشێوه‌ی رێكاره‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌دام حوسێن، سه‌رۆكی رژێمی پێشووی عێراقه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا پێویسته له‌نێو خودی عێراق و به ئیراده‌یه‌كی راسته‌قینه بن و دوور له ده‌ستێوه‌ردان و نێوه‌ندگیری ده‌ره‌كی هاوشێوه‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی وڵاتی توركیا.
ئالوسی ئه‌وه‌ش راگه‌یاندووه كه حكومه‌تی عێراق به‌ڵێنه‌كانی نه‌بردوونه‌ته سه‌ر و فشار له حكومه‌ت و خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات له‌پێناو ده‌ستكه‌وتی سیاسی و هه‌ڵبژاردن، كه‌ئه‌وه‌ش سه‌رپێچییه‌كی ئاشكرای ده‌ستووره‌ی عێراقه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.