Erbil 15°C چوارشەممە 13 تشرینی دووەم 09:39

دۆلفینه‌کان زووتر له‌ منداڵی مرۆڤ وێنه‌ی خۆیان له‌ ئاوێنه‌دا ده‌ناسنه‌وه‌

له‌ ته‌مه‌نی 7 مانگییه‌وه‌ پڕۆسه‌ی خۆناسینی ده‌ستپێده‌كات
دۆلفینه‌كان زووتر له‌ منداڵی مرۆڤ وێنه‌ی خۆیان له‌ ئاوێنه‌دا ده‌ناسنه‌وه‌
کوردستان TV
100%

به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ك دۆلفینه‌كان خێراتر له‌ ئاژه‌ڵاتی دیكه‌ و ته‌نانه‌ت خێراتر له‌ منداڵی مرۆڤیش وێنه‌ی خۆیان له‌ ئاوێنه‌دا ده‌ناسنه‌وه‌.

به‌ پێی توێژینه‌وه‌كه‌ منداڵی مرۆڤ له‌ ته‌مه‌نی 12 مانگییه‌وه‌ پڕۆسه‌ی خۆناسینی ده‌ستپێده‌كات. ئه‌و ته‌مه‌نه‌ بۆ شه‌مپانزییه‌كان 2 ساڵه‌ و بۆ بێچووه‌ دۆلفینه‌كان 7 مانگه‌، كه‌ ئه‌وه‌ش بووه‌ته‌ مایه‌ی سه‌رسوڕمانی زانایانی بواری زینده‌وه‌رناسیی.

ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ كه‌ سێ ساڵی خایاندووه‌، توێژه‌رانی سه‌رسام كردووه‌ به‌وه‌ی كه‌ بێچووی دۆلفین چاوی له‌ ئاوێنه‌ نزیك ده‌كاته‌وه‌ و له‌ بێده‌نگیدا ده‌ڕوانێته‌ وێنه‌ی خۆی و زمانی ده‌جووڵێنێت و زمانی خۆی له‌ ئاوێنه‌دا ده‌بینێت و له‌ به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌دا هه‌ڵوێستی كرداریی ده‌بێت.

به‌ چه‌شنێك كه‌ زانایان له‌ رێگه‌ی كردار و هه‌ڵوێستییانه‌وه‌ بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌وان پرۆسه‌ی خودناسینییان له‌ ته‌مه‌نی 7 مانگییه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات و ئه‌وه‌ش 5 مانگ زووتر له‌ خودناسینی منداڵی مرۆڤه‌.

سه‌رچاوه‌ / یۆرۆنیوز

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.