Erbil 23°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 20:25

به‌هۆی رووداوی هاتووچۆ له‌ که‌لار و ڕاپه‌ڕین چه‌ند که‌سێک بوونه‌ قوربانی

منداڵەکە لەدایکبووی 2013 گیانی لەدەستدا و دایکیشی بەسەختی بریندارە
کوردستان TV
#7
100%

پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت، ئێوارەی ئەمڕۆ لەگەڕەكی گۆرانی قەزای كەلار ئۆتۆمبێلێك منداڵ و دایكێك دەشێلێت و بەوهۆیەوە منداڵەكە گیانی لەدەستدا و دایكیشی برینداربوو.

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگه‌یاند: ئێوارەی ئەمڕۆ شەمە لەگەڕەکی گازینۆی قەزای کەلار ئۆتۆمبێلێک لەجۆری فۆرت ئافرەتێک و منداڵەکەی دەشێلێت پاش گەیاندنیان بەنەخۆشخانە منداڵەکە بەناوی (محمد غەفار محمد ) لەدایکبووی 2013 گیانی لەدەستدا و دایکیشی بەسەختی برینداربووە .

ئاشكراشی ده‌كات دایكی ئه‌ومنداڵه‌ له‌ ئێستادا لەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار چارەسەری پێویستی بۆدەکرێ و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 24ی هاتووچۆ بەندکراوە.


له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ملازم (خۆشناو حه‌سه‌ن)، گوته‌بێژى پۆلیسى هاتوچۆى ڕاپه‌ڕین ڕاگه‌یاند: ڕووداوێكى هاتوچۆ له‌ نزیك گوندى بێستانه‌ ڕووی دا، كه‌ تێیدا 3 ئۆتۆمبیل به‌یه‌كیاندا كێشا.


به‌هۆی ئه‌و ڕووداوه‌وه‌، سه‌رنشینێكى ئافره‌ت گیانى له‌ده‌ست دا و چوار كه‌سى تریش بریندار بوون.


ملازم خۆشناو، گوتیشی: پۆلیس و لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار گه‌یشتنه‌ شوێنى ڕووداوه‌كه‌ و ته‌رمى ئافره‌ته‌كه‌ و چوار برینداره‌كه‌یان بۆ نه‌خۆشخانه‌ به‌ڕێ كرد و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌ ڕووداوه‌كه‌ ده‌ستى پێكردووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.