دوای ئەوەی بە نهێنی سكاڵا لەسەر بڕوانامەی ئارێز عەبدوڵای سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی تۆماركرا، دادگای ڕەسافەی بەغدا لە كۆتادا بڕیاری لەوبارەوە دەركرد و بڕوانامەی ئارێز عەبدوڵای بە ڕاست و دروست ناو برد و ڕەتی كردەوە ساختە بێت.
ئهمرۆ له شاری ههولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئارێز عەبدوڵڵا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرای كرد ئەو تۆمەتەی خرابووە پاڵم، كە گوایە بڕوانامەم نییە، لە دادگای رەسافە لە بەغدا یەكلایی كراوەتەوە، ئەو كەسانەی ئەو تۆمەتەیان بۆ دروستكردوم ناسراون بە لەكەداری و جاشایەتی، ئەگەر واز نەھێنن لە راگەیاندنەكان ناویان ئاشكرا دەكەم.
عەبدوڵڵا گوتی: ھەوڵێك ھەبوو بۆ ئەوەی كۆسپ بخرێتە بەردەم ئیش و كارەكانم و ناوم لەكەدار بكرێت، بەتایبەتی دوای ئەوەی بووم بە سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی، ئەو ھەوڵانە دژی من لەلایەن كەسانێكەوە بوون كە ناسراون بە لەكەداری و ساختەچیەتی و جاشایەتی.
گوتیشی: من پێشتر ئەو كەسانەم لە رێگەی جیاجیا ئاگاداركردەوە، كە كاری لەم جۆرە تەنیا خزمەت بە ناحەزانی میللەتەكەمان و فراكسیۆنەكەمان دەكات، بەڵام بەداخەوە كارەكە كرا، ھەر زووش روونكردنەوەمداوە كە ئەمە تۆمەتێكی ھەڵبەستراوەو دادگا یەكلایی دەكاتەوە.
ئارێز عەبدوڵڵا، روونیكردەوە: لە دادگای رەسافە لە بەغدا لێكۆڵینەوە لەسەر ئەو بابەتە كراو دەركەوت كە تۆمەتەكە ھەڵبەستراوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: "ئەوكاتەی ئەو تۆمەتە خرایە پاڵم، بڕوانامەی من لە پەروەردەی ھەولێرە، بە ھیچ شێوەیەك نووسراو ئاراستەی پەروەردەی ھەولێر نەكراوە وەك بە دواچوون بۆ تۆمەتەكە، ھەروەھا لەو رۆژەی من چوومە بەردەم دادگا ئەو رۆژە كەناڵە عێراقییەكان بە ھەرسێ زمانی عەرەبی و ئینگلیزی و كوردی، ھەواڵەكەیان بڵاوكردەوە، ھەڵبەستنی ئەو تۆمەتە بۆ لەكەداركردنی من بەرنامە بۆ دارێژراو بوو.
ئارێز عەبدوڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق، لە پرێس کۆنفرانسهکەدا، هۆشداریی توندیشی دا لە سەرهەڵدانەوەی جاشێتی و ڕایگەیاند: ”خەریکە جاشێتی و تۆمەتبارکردنی یەکتر لەنێو میللەتەکەمان دروست دەبێتەوە. لە 1991 ئەو جاشانەی تاوانیشیان کردبوو، بەر لێبووردنی گشتی کەوتن، بەو ئومێدەی جارێکی دیکە جاشێتی و نۆکەری بۆ هیچ کەسێک نەکرێ، بەڵام ئێستا خەریکە جارێکی دیکە پەنا دەبرێتە بەر دامودەزگاکانی دەوڵەتی عێراق.
ئاریز عەبدوڵا رایگەیاند حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمدا دەستی دەستی دەكات و ووردبینی كردنی لیستی موچەی فەرمانبەرانیشی كردوە بەبیانوو.
ئاماژەی بەوەشدا: حەیدەر عەبادی تەنها دەیەوێت بە وڵاتانی دەرەوە و ئەمریكا بڵێت منئامادەم موچەی فەرمانبەران بنێرم ئەگینا لەراستیدا تائێستا هیچ هەنگاوێكی فیعلی نەهاویشتوە.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ، گوتیشی: موچەی فەرمانبەران لەپشكی بودجەی هەرێمدا لە لای حكومەتی عێراقەو ئەگەر سەرۆك وەزیرانی عێراق راست دەكات لەناردنی موچە با موچە بنێریت و دواتریش لەپشكی هەرێمی ببڕێت ودواتریش ووردبینی لیستی موچە بكات.
شایهنی باسه دادگای ڕەسافە به نووسراوێكی ئاراستەی فەرمانگەی یاسایی ئەنجوومەنی نوێنەران كردووە، بی ناونیشانی بڕیاری داخستن، لە ناوەڕۆكەكەیدا هاتووە، دادگای لێكۆڵینەوەی ڕەسافەی تایبەت بە دۆسیەكانی دەستپاكی و سپیكردنەوەی پارە و تاوانی ئابووری لە پارێزگای بەغدا لە 27/12/2017 بڕیاری دا، سكاڵا لەسەر ناوبراو ڕەت بكاتەوە و دۆسیەكەیش دابخات، لەسەر تۆمەتبار "ئارێز عەبدوڵا حەمەد" بە پشتبەستن بەحوكمەكانی مادەی 130 بڕگەی ئەلف لە یاسای بنەمایی دادگەریی، بەهۆی ئەوەی ناوبراو هیچ تاوانێك و بەڵگەیەكی خوێندنی ساختە نەكردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.