به‌هۆى وه‌رگه‌ڕانى پاسێكى گه‌شتیارییه‌وه له‌سنوورى ناوچه‌ى شیرناخ له باكوورى كوردستان، ده‌یان كه‌س بوونه قوربانى، كه زۆرینه‌یان عێراقین.
به‌پێی هه‌واڵێكى ئاژانسى هه‌واڵیی (ئه‌نادۆل)ى توركی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 12/1/2018 پاسێكى نه‌فه‌رهه‌ڵگر، له ڕێگه‌ى سیلۆپی- خاپوور له‌نزیك سنوورى هه‌رێمى كورستان، وه‌رگه‌ڕا.
ئاژانسه‌كه، ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، كه له‌و ڕووداوه‌دا 9 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و 28ى دیكه‌ش بریندار بوون، كه برینی دوانیان زۆر سه‌خته.
ئاژانسه توركییه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، كه زۆرینه‌ى قوربانییه‌كان هاووڵاتی عێراقین، به‌بێ ئه‌وه‌ى زانیارى زیاتر بڵاو بكاته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.