Erbil 6°C سێشەممە 07 کانوونی دووەم 00:55

خوێندنه‌وه‌ی یه‌که‌م بۆ 12 پڕۆژه‌ یاسا کرا

دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مرۆی په‌رله‌مانی كوردستان كۆتایی هات
کوردستان TV
#7
100%


سه‌عات 12ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2018/1/10، په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ سه‌رۆكایه‌تیی دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكى، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و خاتوو بێگه‌رد دڵشاد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره‌ (4)ی ئاساییی خولى پاییزه‌، ساڵى پێنجه‌م له‌ خولى چواره‌مى هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجامدا.

سه‌ره‌تا سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ی خوێنده‌وه‌ كه‌ له‌ شه‌ش خاڵ پێكهاتبوو، خاڵی یه‌كه‌می تایبه‌تبوو به‌ گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌ یاسای رێكخستن و چاندن و گواستنه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانى جه‌سته‌ی مرۆڤ به‌پێی مادده‌كانى (72، 74، 75) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ى هه‌مواركراو، خاڵی دووه‌كیش بریتی بوو له‌ خوێندنه‌وه‌ى راپۆرتی شیكاری له‌به‌ر رۆشنایی پره‌نسیپ و به‌ند و بڕگه‌كانی یاسا له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی سه‌باره‌ت به‌ عه‌ره‌بكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم – گونده‌كانی ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان وه‌ك نموونه‌، له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقی فیدڕال، له‌لایه‌ن (د.ڤالا فه‌رید) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، خاڵی سێیه‌می به‌رنامه‌ی كاریش بریتی بوو له‌ خوێندنه‌وه‌ى راپۆرتی لیژنه‌ی ناوخۆى په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به‌ خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌و ماوه‌یه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان، خاڵى چواره‌میش بریتی بوو له خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌می دوازده‌ پڕِۆژه‌ یاسا كه‌ پێكهاتبوون له‌ ( پڕۆژه‌ یاساى چاكسازى له‌ خانه‌نشینى و مووچه‌ و ده‌رماڵه‌ و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانى دیكه‌ له‌هه‌رێمى كوردستان-عێراق، پڕۆژه‌ یاساى به‌دامه‌زراوه‌ییكردنى هێزه‌ چه‌كداره‌كانى كوردستان-عێراق، پڕۆژه‌ یاساى به‌ركاركردنى یاساى نه‌هێشتنى بازرگانیكردن به‌مرۆڤ ژماره‌ (28)ى ساڵى 2012ى عێراق له‌هه‌رێمى كوردستان، پڕۆژه‌ یاساى ئاوه‌دانیى گونده‌كانى كوردستان، پڕۆژه‌ یاساى ئینفازى یاساى نه‌هێشتنى بازرگانیكردن به‌ مرۆڤ ژماره‌ (28)ى ساڵى 2012ى عێراق له‌هه‌رێمى كوردستان، پڕۆژه‌ یاساى به‌ركاركردنى (قانون الحفاڤ على الوپائق- لسنه‌ 2016) له‌هه‌رێمى كوردستان- عێراق، پڕۆژه‌ یاساى به‌ركاركردنى (قانون المتچررین الژین فقدوا جز‌‌واً من اجسادهم جرا‌‌و ممارسات النڤام البائد-رقم (5) لسنه‌ 2009) له‌هه‌رێمى كوردستان-عێراق، پڕۆژه‌ یاساى به‌ركاركردنى (قانون التوقیع الالكترونی والمعاملات الالكترونیه‌ رقم (78) لسنه‌ 2012) له‌هه‌رێمى كوردستان- عێراق، پڕۆژه‌ یاساى به‌ركاركردنى (قانون مكافحه‌ غسل الاموال وتمویل الارهاب رقم (39) لسنه‌ 2015) له‌هه‌رێمى كوردستان-عێراق، پڕۆژه‌ بڕیارى داگیركردنى موڵكى گشتى به‌مه‌به‌ستى دروستكردنى باخ، پڕۆژه‌ بڕیارى به‌تاوانى دژى مرۆڤایه‌تى ناساندنى كاره‌ساتى قه‌زاى خورماتوو وباقى ناوچه‌ كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم، پڕۆژه‌ بڕیارى پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى كاتیى په‌رله‌مان به‌مه‌به‌ستى به‌دواداچوون له‌ كرده‌وه‌ى جینۆساید به‌رامبه‌ر به‌هاووڵاتییانى كوردى قه‌زاى دووزخورماتوو و ناوچه‌كانى دیكه‌ى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌ده‌وروبه‌رى رێكه‌وتی 2017/10/16، له‌لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌).

خاڵی پێنجه‌می به‌رنامه‌ى كاریش بریتی بوو له‌ دانان و ئالوگۆڕكردنی ئه‌و ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزانه‌ له‌ لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌پێی مادده‌ى (44) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ژماره‌ (1)ى ساڵی 1992ى هه‌مواركراو: پێشچاوخستنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌ندامى په‌رله‌مان به‌ڕێز (صالح بشار صالح) له‌ هلیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه‌ و سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كان، پێشچاوخستنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌ندامى په‌رله‌مان به‌ڕێز (هێڤا حاجى میرخان) له‌ لیژنه‌ی بازرگانی و پاراستنی مافه‌كانى به‌كاربه‌ر، زیادكردنی ئه‌ندامى په‌رله‌مان به‌ڕێز (عه‌لی عوسمان عه‌لی) بۆ سه‌ر لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه‌ و سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كان، زیادكردنی ئه‌ندامى په‌رله‌مان به‌ڕێز (صالح بشار صالح) بۆ سه‌ر لیژنه‌ی بازرگانی و پاراستنی مافه‌كانی به‌كاربه‌ر، زیادكردنی ئه‌ندامى په‌رله‌مان به‌ڕێز (هێڤا حاجى میرخان) بۆ سه‌ر لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه‌ و سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كان، خاڵی شه‌شه‌م و كۆتایی به‌رنامه‌ى كاریش بریتی بوو له‌ گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌ یاسای (هه‌موارى یاسای هاتووچۆى ژماره‌ (86)ى ساڵی 2004 له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق، به‌پێی مادده‌كانى (72، 74، 75) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ى هه‌مواركراو.
پاشان له‌لایه‌ن خاتوو بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان، پوخته‌ى كۆنووسی دانیشتنی پێشووى په‌رله‌مان خوێندرایه‌وه‌، هه‌روه‌ها ناوى ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى په‌رله‌مانیش خوێندرایه‌وه‌ كه‌ له‌ دانیشتنی پێشوو مۆڵه‌ت بوون یاخود ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه‌ نه‌بوون و ناوی ئه‌و ئه‌ندامانه‌شی كه‌ بۆ دانیشتنی ئه‌مڕۆ مۆڵه‌تیان وه‌رگرتبوو خوێندرایه‌وه‌.

دواتر له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه‌ چه‌ند پێشنیازێك خرانه‌ روو بۆ ئالوگۆڕكردن له‌ ریزبه‌ندیی خاڵه‌كانی به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كه‌ و دوای ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه‌ خرانه‌ ده‌نگدانه‌وه‌ به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگى ئه‌ندامانی په‌رله‌مان خاڵی چواره‌می به‌رنامه‌ى كار له‌گه‌ڵ خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كار جێگۆڕكێیان پێكرا و خاڵی پێنجه‌می به‌رنامه‌ی كاریش بوو به‌ خاڵی دووه‌می به‌رنامه‌ی كار و به‌مشێوه‌یه‌ به‌پێی خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كار له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاروبارى یاساییه‌وه‌ خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ هه‌ر دوازده‌ پڕۆژه‌ یاساكه‌ى كه‌ له‌و خاڵه‌ی به‌رنامه‌ی كاردا هاتبوون كرا و له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانه‌وه‌ ئاراسته‌ی لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى په‌رله‌مان كران.

به‌پێی خاڵی دووه‌می به‌رنامه‌ى كاریش كه‌ بریتی بوو له‌ دانان و ئالوگۆڕكردن و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى په‌رله‌مان له‌ لیژنه‌كان، دوای خستنه‌ ده‌نگدانیانه‌وه‌ په‌سندكران.

پاشان پێشنیازكرا كه‌ خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ى كار بچێته‌ شوێنی خاڵی پێنجه‌می به‌رنامه‌ی كار و ئه‌و پێشنیازه‌ش به‌ كۆى ده‌نگ په‌سند كرا.
 
هه‌ر له‌ دانیشتنه‌كه‌دا راپۆرتی سه‌ردانی شاندى په‌رله‌مانى كوردستان بۆ رۆژئاواى كوردستان له‌لایه‌ن خاتوو ئامینه‌ زكرى، ئه‌ندامی شانده‌كه‌ خوێندرایه‌وه‌ كه‌ خرایه‌ سه‌ر خاڵه‌كانی به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كه‌ كه‌ پێشتر شانده‌كه‌ ئه‌و داوایه‌یان ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كردبوو بۆئه‌وه‌ى بخرێته‌ به‌رنامه‌ى كاره‌وه‌، له‌ راپۆرته‌كه‌دا كار و چالاكییه‌كان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌كانی شانده‌كه‌ خرایه‌ روو كه‌ تێیدا ئاماژه‌ به‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و پرۆسه‌ی ده‌نگدان و شێواز و پێكهاته‌ی حكومه‌ت له‌ هه‌رێمه‌كانی رۆژئاوای كوردستان كرابوو كه‌ شانده‌كه‌ش هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ئه‌و سه‌ردانه‌یان ئه‌نجامدابوو.

پاشان له‌لایه‌ن د.ڤالا فه‌رید، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، راپۆرتێكى شیكارى  له‌به‌ر رۆشنایی پره‌نسیپ و به‌ند و بڕگه‌كانی یاسا له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی سه‌باره‌ت به‌ عه‌ره‌بكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم – گونده‌كانی ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان وه‌ك نموونه‌، له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقی فیدڕال، خویندرایه‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن ئه‌یوب عه‌بدوڵا، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوخۆى په‌رله‌مانه‌وه‌ راپۆرتی لیژنه‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌ خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌و دواییه‌ى هه‌رێمی كوردستان خوێندرایه‌وه‌، وه‌ك له‌ خاڵه‌كانی به‌رنامه‌ی كاردا هاتبوون.

دوای پشوویه‌ك دانیشتنه‌كه‌ ده‌ستیپێكرده‌وه‌ و به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی وه‌زیرى ته‌ندروستی كه‌ له‌ مۆڵه‌تی فه‌ڕمیدا بوو، هه‌روه‌ها ئاماده‌نه‌بوونی وه‌زیرى ناوخۆ كه‌ به‌هۆی هاتنه‌پێشی كارێكه‌وه‌ نه‌یتوانی ئاماده‌ى دانیشتنه‌كه‌ بێت گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌ یاساى رێكخستن و چاندن و گواستنه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانى جه‌سته‌ی مرۆڤ و پڕۆژه‌ یاسای هه‌موارى یاسای هاتووچۆى ژماره‌ (86)ى ساڵی 2004 له‌ هه‌رێمی كوردستان، دواخران و به‌مشێوه‌یه‌ له‌لایه‌ن جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه‌ كۆتایی به‌ دانیشتنه‌كه‌ هێنرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.