Erbil 30°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 14:30

ئه‌مه‌ریکا رۆژى هه‌ینى ڕێککەوتنی ئەوتۆمیی ئێران تاوتوێده‌کات

ترەمپ له‌گه‌ل هه‌ردوو وەزیری دەرەوە و بەرگری کۆدەبێتەوە
کوردستان TV
100%

ئاژانسی هه‌والى "ڕۆیتەرز" بلاوى كرده‌وه‌، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرای کردووە کە ڕۆژی هەینیی داهاتوو 2018/1/12 دۆناڵد ترەمپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا لەگەڵ ڕێکس تیلرسۆن وەزیری دەرەوە و جیم ماتیس، وەزیری بەرگری کۆ دەبێتەوە و پرسی درێژەدان، یان کشانەوەیان لە ڕێککەوتنی ئەوتۆمیی ئێران دەخرێتە بەرباس.

ڕۆژنامەی گاردیەن، ڕۆژێک پێشتر لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە، ئەگەری زۆرە حکوومەتی ترەمپ ئەو گەمارۆیانەی کە خراونەتە سەر کەرتی تەلەفزیۆن و میدیاکانی ئێران، درێژە بدات و زیاتریان بکات.

هاوکات هەر لەم پەیوەندییەدا کۆنگرێسی ئەمریکا، بە پەسەندکردنی بڕیارنامەیەک سەرکوتی خۆپیشاندەرانی ناڕزایی ئێرانییان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، داوایان لە کۆشکی سپی کردووە بە دیاریکراوی گەمارۆ بخاتە سەر چەند کەرتی تایبەتی لە ئێران کە میدیا و تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران یەک لەو کەرتانەیە کە لەژێر چاودێریی ڕاستەوخۆی خامنەیی دایە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.