سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ربازى به كوردستان تیڤی راگه‌یاند" پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 8-1-2018، نزیکەی 7 گولە ھاوەن له لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكى نه‌ناسراوه‌وه ئاراسته‌ى ناوەندی قەزای خورماتوو كران، كه به‌هۆیه‌وه جگه له زیانه ماددیه‌كان، بەپێ ئاماری نەخۆشخانەی خورماتوو 13 هاولاتى بریندار بوون.
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە چه‌ند گولە هاوەنێك ئاراستەی خورماتوو كران، لەبەرامبەر ئەو كارەدا حەشدی توركمانی چیای هەنجیرە و دەوروبەری خورماتووی بۆردوومان كردووە.
لای خۆشیه‌وه خۆبه‌خشه‌كانی شارۆچكەی خورماتوو ڕەتی دەكەنەوە دەستیان لە بۆردمانكردنی شارۆچكەی خورماتوودا هەبێت و فەرماندەیەكی پێشمەرگەش باس لە بۆردمانی گوندەكانی سنووری بناری "داودە" دەكات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی لە فەرماندەكانی پێشمەرگە لە سنووری شارۆچكەی دوزخورماتوو راگەیاند، دوای ئەوەی ئەمڕۆ ژمارەیەك گولەهاوەن بە شارۆچكەی خورماتووەوە نراوه، لە بەرانبەردا میلیشیاكانی حەشدی شەعبی كەوتنە بۆردمانكردنی بناری "داودە" لە گوندی "شۆراو" و "قەڵا" و "تپڕكە"وە.
گوتیشی" جگە لە هاوەن و تۆپبارانی میلیشیاكان، كۆپتەر بۆردمانی ئەو ناوچەی كردووە بە بیانووی وەڵامدانەوەی هاوەنبارانكردنی خورماتوو.
سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كه راشیگه‌یاند" لە دەوروبەری خورماتوو چەكداری پەرتەوازەی داعش هەن، بەڵام نازانرێت ئەوان ئەو كارە دەكەن یان نا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوبه‌ناو حه‌شدی شه‌عبی گوله هاوه‌ن ئاراسته‌ی ئه‌م ناوچانه ده‌كه‌ن.
تێزانین ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو، حەشدی شەعبی و چەند میلیشیایەکی دیکە، بەڕێککەوتن و هاوكارى لەگەڵ گرووپێکی خیانەتکارى لایه‌نێكى كوردى، پەلاماری شارۆچكه‌ی خورماتوویانداو دەستیان بە سەر ئه‌و ناوچانه‌دا گرت و سەدان ھاووڵاتیی کوردیان شەھید و بریندارکردو نزیکەی 200 ھەزار کەسیش لەو سنوورانە ئاوارە بوون، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى چه‌ندین دوكان و خانووى هاووڵاتیانى كوردیان له‌و ناوچانه سووتاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.