بەپێی هەواڵ و ڕاپۆرتی ماڵپەڕە فەرمییەکانی ئێران، ئەمڕۆ یەکشەممە پەرلەمانی ئێران لەبارەی خۆپیشاندان و ئاڵۆزییەکانی 10 ڕۆژی ڕابردووی ئێران کۆبوونەیەوەیەکی نائاسایی و داخراو ساز دەکات.
ماڵپەڕی (تەسنیم)ی سەر بە سوپای پاسداران لەمبارەوە بڵاوی کردووەتەوە، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ پەرلەمانی ئێراندا عەبدولڕەزا ڕەحمانی فەزڵی، وەزیری ناوخۆ، مەحموود عەلەوی وەزیری ئیتلاعات و عەلی شەمخانی سکرتیری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئامادەی کۆبوونەوەکە دەبن.
بەپێی هەمان سەرچاوە، پرسی خۆپیشاندانەکانی 10 رۆژی ڕابردووی شارەکانی ئێران و کاردانەوە و کاریگەرییەکانی تەوەری دانیشتنی نێوان پەرلەمانتاران و بەرپرسانی باڵای سیاسی و ئەمنیی ئێران.
رۆژى 28ى دیسێمبهرى رابردوو، له ژمارهیهك شارى ئێران خۆپیشاندانى ناڕازییان له دهسهڵاتى كۆمارى ئیسلامى ئێران ئهنجامدرا و چهند رۆژ بهردهوام بوو، دواتر لایهنگرانى دهسهڵات خۆپیشاندانى پشتیوانیان له حكومهت ئهنجامدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.