باندێکی قاچاغچێتیی توتن و جگەرەی نایاسایی له بهریتانیا دهستگیر دهكرێن و پۆلیسی بهریتانیا، لهلایهن گرووپێكی مافیایی كورد، ئاگادار دهكرێنهوه، كه نزیك شهقامی كوردی نهكهونهوه له نۆتینگهام، چونكه لهلایهن ئهوانهوه كۆنتڕۆڵكراوه.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی (دەیلی مەیل)، پۆلیسی بەریتانی بە هەماهەنگیی لێژنەیەکی تایبەت بە ستانداردی بازرگانی هەڵی کوتاوەتە سەر یەکێک لە مینی مارکێتەکانی ناوچەی هیسۆن گرین لە شاری نۆتینگهام.
پۆلیسی بەریتانیا رایگەیاندووە، چەند کەسێک لەو مارکێتە دەستگیر کراون، کە باندێکی قاچاغچێتیی توتن و جگەرەی نایاسایین و بایی 46 هەزار دۆلاریش توتنی قاچاغیان پێگیراوە و دادگاش بڕیاری داوە مارکێتەکە بۆ ماوەی سێ مانگ دابخرێت.
پۆلیسی بەریتانی ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ئەندامانی باندەکە چەندین تاوانیان لە ناوچەکانی رادفۆرد رۆدی لە نۆتینگهام ئەنجام داوە و قازانجی توتن و جگەرە نایاساییەکانیشیان لە بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر، بەکار هێناوە.
لە راپۆرتەکەی دەیلی مەیل ئاماژە بەوەش دراوە، کە بەر لەوەی پۆلیس هەڵبکوتێتە سەر مارکێتەکە، یەکێک پێی راگەیاندوون، کە باش نییە پۆلیس بچێتە ئەو شەقامە، چونکە ئەو شەقامە هی مافیا کوردییەکە و ناویشی بۆ شەقامی کوردی گۆڕیوە.
پۆلیس هەروەها رایگەیاندووە، کە پەنابەرێکی نایاساییش لەناو گرووپەکە دەستگیر کراوە، کە وەکو کۆیلە بۆ بازرگانییەکە بەکاریان هێناوە و دوای دەستگیرکردنی ئەو بڕە توتنە نایاساییەش، بازرگانێکی کورد پێشنیازی پێدانی حەوت هەزار دۆلاری وەک بەرتیل کردووە، بۆ ئەوەی کەیسەکە دابخرێت و توتنەکە دەستی بەسەردا نەگیرێ.
پی سی لی ویڵسن، یهكێك له لێكۆڵهرهكانی كهیسهكهیه رایگهیاندووه قازانجی تووتنه نایاساییهكه بۆ ئهنجامدانی تاوان، بازرگانیكردنی ماددهی هۆشبهر و مرۆڤ بهكارهێنراوه.
ویڵسن گوتیشی:، ئهندامه باڵاكانی ئهو گرووپه كوردییه، تاوانییان له ناوچهكانی رادفۆرد رۆدی نۆتینگهام ئهنجامداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.