ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی خوشك و برایانى ئه‌رمه‌ن له هه‌رێمى كوردستان، عێراق كرد ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
جه‌ژنى له‌دایكبوونى حه‌زره‌تى عیساى مه‌سیح به‌پێى كه‌نیسه‌ى ئه‌رمه‌نى ئه‌رتۆدۆكس له جیهان، له ته‌واوى خوشك و برایانى ئه‌رمه‌ن له هه‌رێمى كوردستان، عێراق و جیهان پیرۆز ده‌كه‌ین. جه‌ژنێكى ئارامیان بۆ ده‌خوازین، به‌و هیواى خوشك و برایانى ئه‌رمه‌ن و هه‌موو پێكهاته‌كانى دیكه‌ى كوردستان جه‌ژن و بۆنه‌كانى داهاتوویان له دۆخێكى باشتردا بكه‌نه‌وه.
له‌م بۆنه‌یه‌دا دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له كار و هه‌وڵدان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى مافى ته‌واوى پێكهاته ئایینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى كوردستان و پاراستنى فره‌ڕه‌نگیى ئایینى و نه‌ته‌وه‌یى به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌رگرى لێده‌كات.
دووباره جه‌ژنى هه‌موو خوشك و برایانى ئه‌رمه‌ن و په‌یڕه‌وانى كه‌نیسه‌ى ئه‌رمه‌نى ئه‌رتۆدۆكس پیرۆز ده‌كه‌ین و هه‌ر له خۆشی‌دا بن.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
2018/1/6
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.