Erbil 11°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 12:52

چه‌کدارانی په‌که‌که‌ له‌ قه‌زای پشده‌ر ئاسانکاری بۆ بازرگانیکردن به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌که‌ن

بازرگانی كردن به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر بۆته‌ دیارده‌
کوردستان TV
#7
100%

خه‌ڵكی قه‌زای ئیداره‌ی راپه‌رین به‌ گشتی و قه‌زای  پشده‌ر به‌ تایبه‌تی  نیگه‌رانن له‌وه‌ی ئێرانێكی بچووك له‌ ناوچه‌كه‌ دروست ببێت و منداڵه‌كانیان ببنه‌ به‌كارهێنه‌ری ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان و ئاڵوده‌ ببن به‌و ماددانه‌.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش زۆر سكاڵا كراوه‌و هاوڵاتیان داوا ده‌كه‌ن رێوشوێنی یاسایی بگیرێته‌ به‌ر بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و بازرگانییه‌ كوشنده‌یه‌ و ده‌ستگیركردنی بكه‌ره‌كانی.

له‌و چه‌ند مانگه‌ی دواییدا و به‌ تایبه‌ت دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر بازرگانی كردن به‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر زۆر زیادی كردووه‌و بووه‌ته‌ زه‌نگێكی مه‌ترسیدار له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌.

خه‌ڵكانێكی زۆر له‌ خه‌ڵكی بناری قه‌ندیل و گونده‌ سه‌ر سنوورییه‌كان تا پێش مه‌رزی ناوخۆی كێلێ سه‌رقاڵی بازرگانی كردنن به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌ هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه‌ .

چه‌كدارانی پارتی كرێكارانیش به‌ سه‌ندنی نیوه‌ی یا به‌شێكی زۆری قازانج شه‌ریكن له‌و مامه‌ڵه‌ بازرگانیانه‌ و رێگاكانی بازرگانی بۆ ئاڵوگۆری مادده‌كان له‌ سه‌ر سنووری باشوورو رۆژهه‌ڵات ده‌كه‌نه‌وه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.