Erbil 13°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 16:57

ماکرۆن: رووداوه‌کانی تورکیا رێگرن له‌وه‌ی ئه‌م وڵاته‌ بڕواته‌ ناو یه‌کێتی ئه‌وڕوپا

وڵاته‌كه‌ی ماندوو بووه‌ له‌و هه‌موو چاوه‌ڕوانییه‌ بۆ چوونه‌ ناو یه‌كێتی ئه‌وڕوپا
ماكرۆن رووداوه‌كانی توركیا رێگرن له‌وه‌ی ئه‌م وڵاته‌ بڕواته‌ ناو یه‌كێتی ئه‌وڕوپا
کوردستان TV
100%

له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مدواییه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بۆ فه‌ڕه‌نسا و دیداری له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕه‌نسادا، ماكرۆن پێی وت كه‌ گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی توركیا رێگرن له‌ پێشكه‌وتنی ره‌وتی دانووستانه‌كانی چوونی ئه‌م وڵاته‌ بۆناو یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا.

ماكرۆن وێڕای ئاماژه‌ به‌ په‌یوه‌ندیی نێوان ئه‌نقه‌ره‌ و یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا، وتی: خواستی من ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێمه‌ زیاتر له‌گه‌ڵ یه‌كتر هاوكاریمان هه‌بێت و ئه‌وڕوپا هه‌ر پشتیوان و جێگه‌ی متمانه‌ی توركیا بمێنێت. به‌ڵام پێموایه‌ كه‌ ره‌وتی دانووستانه‌كانی توركیا بۆ چوونه‌ ناو یه‌كێتی ئه‌وڕوپا به‌و شێوه‌یه‌ی كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌، دیار نییه‌ كه‌ چه‌ند ساڵی دیكه‌ ده‌گاته‌ ئه‌نجام.

هه‌روه‌ها ماكرۆن له‌ وته‌كانیدا وێڕای ئاماژه‌ به‌ جیاوازیی رای خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به‌ مافی مرۆڤ وتیشی كه‌ وڵاتانی دیموكرات ده‌بێت له‌ شه‌ڕی دژی تیرۆردا رێز له‌ سه‌روه‌ریی یاسا بگرن.

له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و لێدوانه‌ی ماكرۆندا، ئه‌ردۆغانیش وتوویه‌تی كه‌ وڵاته‌كه‌ی ماندوو بووه‌ له‌و هه‌موو چاوه‌ڕوانییه‌ بۆ چوونه‌ ناو یه‌كێتی ئه‌وڕوپا.

سه‌رچاوه‌ / یۆرۆ نیوز

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.