ئافره‌تێكی دووگیان له ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مه‌ریكا، سكی به دووانه‌یه‌ك له دایك بوو به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی زۆر جیاواز بوو به جۆرێك هه‌ریه‌كێكیان له ساڵ، مانگ و ڕۆژی جیادا هاتنه دنیاوه، ئه‌مه‌ش بووه جێی باسی میدیاكان.
ئه‌م ئافرته له شه‌وی سه‌ری ساڵدا بارودۆخی تێكچوو و به‌ره‌و نه‌خۆشخانه برا، له‌به‌رئه‌وه سه‌عات 11:58 خوله‌كی شه‌و، له 31ی كانوونی یه‌كه‌می 2017 كوڕه‌كی بوو دوای چه‌ند خوله‌كێك له‌و له‌دایكبوونه، سه‌عات 00:16 خولهك له یه‌كی كانوونی دووه‌می ساڵی 2018 كچێكی بوو ،پزیشكه‌كانیش ده‌ڵێن بارودۆخی منداڵه‌كان هه‌ردووكیان باشه.
سه‌رچاوه/ ئه‌لغد پرێس
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.