Erbil -1°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 04:22

ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریکا بڕیارنامه‌یه‌ک له‌ دژی حکومه‌تی ئێران ده‌رده‌که‌ن

سزا خراوه‌ته‌ سه‌ر سوپای پاسداران و به‌رپرسانی دیكه‌ی حكومه‌تی ئێران
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا بڕیارنامه‌یه‌ك له‌ دژی حكومه‌تی ئێران ده‌رده‌كه‌ن
کوردستان TV
100%

رۆژی هه‌ینی رابردوو ئێد رۆیس نوێنه‌ری ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مریكا له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكادا ره‌شنووسی بڕیارنامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تیایدا پشتیوانی له‌ مافی راده‌ربڕین بۆ هاوڵاتییانی ئێران ده‌كات كه‌ له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا حكومه‌تی ئه‌م وڵاته‌ به‌ چه‌ندین شێوازی جۆراوجۆر ئه‌و مافه‌ی لێیان سه‌ندووه‌ته‌وه‌.

له‌ بڕیارنامه‌كه‌دا وێڕای ئیدانه‌كردنی ره‌فتاره‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران، ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات كه‌ كۆنگرێس مۆڵه‌تی ره‌وانه‌كردنی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاریی بۆ ئێران ده‌ركردووه‌ به‌ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی هاوڵاتییانی ئێران بتوانن به‌ ئازادیی و به‌بێ سانسۆڕ رای خۆیان له‌باره‌ی رووداوه‌كانی ناو وڵاته‌كه‌یان ئاشكرا بكه‌ن.

له‌ بڕیارنامه‌كه‌دا هه‌روه‌ها سزا خراوه‌ته‌ سه‌ر سوپای پاسداران و به‌رپرسانی دیكه‌ی حكومه‌تی ئێران، كه‌ به‌گوێره‌ی بڕیارنامه‌كه‌ ئه‌وانه‌ به‌ شێوه‌ی سیسته‌ماتیك مافه‌كانی هاوڵاتییانی ئێران پێشێل ده‌كه‌ن و رێگه‌ له‌ به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌ده‌نیانه‌ ده‌گرن.

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.