Erbil -0°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 04:12

نێچیرڤان بارزانى نامه‌یه‌کى له‌ سکرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانه‌وه‌ پێگەیشت

ده‌بێت كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا به‌ شێوه‌یه‌كى ئاشتیانه‌ چاره‌سه‌ر بكرێن
کوردستان TV
100%

ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان لە نامەیەکدا بۆ سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان رایدەگەیێنێت، ده‌بێت كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا به‌شێوه‌یه‌كى ئاشتییانه‌ له‌ڕێگه‌ى دانوستاندنێكى سیاسی له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ربكرێن.
 
له‌ نامه‌یه‌كدا بۆ نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان خۆشحاڵی خۆى نیشان ده‌دات كه‌ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ له‌ چه‌ندین بۆنه‌ى ئاشكرا‌دا، كرانه‌وه‌ى خۆیان بۆ دانوستان ده‌ربڕیوه‌.
 
گۆتێرێس هه‌روه‌ها وتی كه‌ له‌پێناو به‌ره‌وپێشچوونى ئاشتبوونه‌وه‌ى نیشتمانى و به‌هێزكردنى زیاترى ئارامى له ناوچه‌كه‌ و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ى كه‌ هێشتا ڕێكخراوى داعش دروستى ده‌كات، پێویسته‌ ئه‌و ئارامییه‌ى هاتۆته‌ ئاراوه‌ بپارێزێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.