Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 22:03

مۆرای له‌پاڵه‌وانیه‌تی ئوسترالیای کراوه‌ کشایه‌وه‌

ئه‌ندی مۆرای خاوه‌ن سێی نازناوی گه‌وره‌یه‌
کوردستان TV
100%


تێنس زانی به‌ریتانی به‌ناوبانگ ئه‌ندی مۆرای كشانه‌وه‌ی خۆی له‌پاڵه‌وانیه‌تی ئوسترالیای كراوه‌ راگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوو مۆرای دووچاری پێكان ببو به‌هۆیشیه‌وه‌ له‌یاریگاكان دابرابوو.

له‌تازه‌ترین لێدوانیدا ئه‌ندی مۆرای خاوه‌ن سێی نازناوی گه‌وره‌ رایگه‌یاند به‌شداری پاڵه‌وانیه‌تی ئوسترالیای كراوه‌ ناكه‌م، چونكه‌ به‌ته‌واوه‌تی له‌و پێكانه‌ی دووچاری هاتووم چاك نه‌بومه‌ته‌وه‌.

پێویسته‌ بوترێت دواین پاڵه‌وانیه‌تی ویمبلدۆنی كراوه‌ بوو له‌هاوینی رابردوو كه‌ ئه‌ندی مۆرای به‌شداری تێداكردو له‌به‌رامبه‌ر سام كویری له‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتایی دووچاری شكست بویه‌وه‌ و به‌هۆشیه‌وه‌ له‌پۆلینی جیهانی تێنس زانان بۆ خانه‌ی شازده‌هه‌م گه‌ڕاوه‌ته‌ دواوه‌.  

تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.