Erbil 40°C سێشەممە 10 ئەیلوول 10:19

نووسینگەی عەبادی لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ سێ حیزبەکەی کوردستان روونکردنەوەیەک بڵاوده‌کاته‌وه‌

شاندەکەی گۆڕان و کۆمەڵ و هاوپەیمانی سەردانی عەبادی ده‌كه‌ن
کوردستان TV
100%


نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی سەردانی شاندەکەی گۆڕان و کۆمەڵ و هاوپەیمانی بۆ لای حه‌یده‌ر عەبادی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوەو رایده‌گه‌ینێت كه‌ شاندی هاوبەشی گۆڕان و کۆمەڵ و هاوپه‌یمانی‌ بۆ دیموكراسی‌ و دادپه‌روه‌ری‌ ئەمڕۆ پێنجشەممە 4-1-2018 لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەته‌وە. 

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا عەبادی جەختیکردووەتەوە لە یەکێتی عێراق و هەروەها گەرەنتی فرە رەنگی و فرەرەگەزیی. هه‌روه‌ها وتویه‌تى" بە یەکگرتوویی خۆمان توانیمان سەرکەوین بەسەر داعشدا، ئەو بەرپرسیاریەتییەی لەسەر شانی ئێمەیە ئەوەیە کە هەموو هاووڵاتیانی عێراق بپارێزین. 

سەرۆک وەزیرانی عێراق هەروەها راشیگەیاندوه‌، حکومەتی مەرکەزی کار لەسەر ئەوە دەکات دەستەبەری مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی شەفاف و دادپەروەرانە و بە میکانیزمێکی وردبینانە رێك ده‌خات.

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ شاندی هاوبەشی گۆڕان و کۆمەڵ و هاوپه‌یمانی‌ بۆ دیموكراسی‌ و دادپه‌روه‌ری‌ دواى  كۆبوونه‌وه‌ى لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراق  رایدەگەیێنن، داوامان له‌ به‌ڕێز عه‌بادی‌ كردوه‌ وه‌ك به‌شێكی‌ گرنگ له‌ ئه‌رك و به‌رپرسیارییه‌كانی‌ به‌رامبه‌ر به‌هاووڵاتیانی‌ كوردستان سنوورێك بۆ نه‌هامه‌تیه‌كانی‌ خه‌ڵك دابنێت.

لە راگەێیندراوێکى شانده‌كه‌دا هاتووه‌ کە ئەمڕۆ پێنجشەممە و دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ عەبادی بڵاویانکردەوە، لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هاتووە ، بەرێز حەیدەر عەبادی بەڵێنیدا بە خەرجکردنی مووچەى فەرمانبەرانی هەرێم دواى وردبینیکردن و خەرجکردنی پارەى گەنمی جووتیاران ، ئامادەیی خۆى دەربڕی هاوکار و پشتیوان بێت بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی دیکە و لەو چوارچێوەیەشدا داواى هاوکارى لەسەرجەم هێزە سیاسییەکان کرد و بەڵێنیشیدا ناوچە جێناکۆکەکان بە هاوبەشى بەڕێوەببرێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.