Erbil 8°C سێشەممە 31 کانونی یەکەم 00:10

پۆلیسی دهۆک: له‌سالى 2017دا 120 تۆمەتبار دەستگیرکراون

پۆلیسی دهۆک ئاماری رووداوەکانی ساڵی 2017ی راگەیاند
کوردستان TV
100%

گوتەبێژی پۆلیسی دهۆک ئاماری رووداوەکانی ساڵی رابردووی راگەیاند، کە بەپێی ئامارەکە 13 هەزار سکاڵا تۆمارکراون و 120 تۆمەتباریش دەستگیرکراون.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، هێمن سلێمان، گوتەبێژی پۆلیسی دهۆک رایگەیاند، ساڵی رابردوو  143 هەزار و 552 کەس سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دهۆکیان کردووە. ئەوەش لەڕێگەی سیستەمێکی نوێوە دەزانن، کە تاکە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسن لەسەر ئاستی عێراق کار بەو سیستەمە دەکەن.

گوتەبێژی پۆلیسی دهۆک رایگەیاند، لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتییەکەیانەوە بڕی 180 هەزار دۆلار  گەڕێندراوەتە بۆ خاوەنەکانیان.

بەگوتەی هێمن سلێمان لە ساڵی رابردوودا 13 هەزار و 297 سکاڵا تۆمارکراون و لە 97%ی سکاڵاکان کۆتاییانهاتووە. هاوکات 120 تۆمەتبار دەستگیرکراون.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.