كردنه‌وه‌ی خاڵه سنوورییه‌كان كاریگه‌ری كردۆته‌وه سه‌ر جموجۆڵی بازرگانی ، سه‌وزه‌و میوه‌ش له‌و به‌رهه‌مانه‌ن له ده‌روازه سنوورییهكانهوه هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێن.
سه‌رپه‌رشتیاری بازاڕی سه‌وزه‌و میوه‌ی سۆران له لێدوانێكدا بۆ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان ڕایگه‌یاند: سنووری حاجی ئۆمه‌ران بۆ ئێمه سنوورێكی نزیكه هه‌م له رووی بازرگانی هه‌م له رووی ئابووریه‌وه چونكه هه‌ر كاڵا‌و كه‌لوپه‌لێك له‌م سنوورانه‌وه بێته سۆران تێچووی كه‌متره .
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: له هه‌موو رووێكه‌وه سنووری حاجی ئۆمه‌ران گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه هه‌م بۆ ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی و هه‌م بۆ سۆران و ده‌وروبه‌ری.
دوای ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هه‌رێمی کوردستان كه لە 25-9-2017 به‌ڕێوه‌چوو، کۆماری ئیسلامی ئێران ژمارەیەک دەروازی فەرمی لەگەڵ هەرێمی کوردستان داخست لەوانەش حاجی ئۆمەران و پەروێزخان، کە دوو دەروازەی گەورەن.
رۆژی سێشەممە 2-1-2018 کۆماری ئیسلامی ئێران هەردوو دەروازه‌ی سةرةكي حاجی ئۆمەران و پەروێزخانى كرده‌وه، به‌مه‌ش هاتووچۆی خەڵک و ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران دەستیپێکردەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.