Erbil 8°C دووشەممە 30 کانونی یەکەم 20:49

ئافره‌تێک گه‌ر جانتاکه‌ى لێ بسه‌ندرێت ده‌مرێت

بارى ته‌ندروستى له‌ ئێستادا جێگیره‌ و له‌ ناو خێزانه‌كه‌ی ده‌ژی
ئافره‌تێك گه‌ر جانتاكه‌ى لێ بسه‌ندرێت ده‌مرێت
کوردستان TV
100%

سه‌لوا حوسێنى ته‌مه‌ن 39 ساڵ دووه‌م هاووڵاتى به‌ریتانیه‌ كه‌ هه‌ڵگرى دڵى ده‌ستكرده‌ كه‌ له‌ نه‌شته‌رگه‌ریه‌كى 6 كاتژمێریدا بۆى دانراوه‌ و بارى ته‌ندروستى له‌ ئێستادا جێگیره‌ و له‌ ناو خێزانه‌كه‌ی ده‌ژی.

چیرۆكى سه‌لوا 6 مانگ له‌مه‌و پێش ده‌ستیپێكرد كاتێك هه‌ست به‌ ته‌نگه‌نه‌فه‌سیه‌كى سامناك ده‌كات ئه‌و به‌ په‌له‌ خۆى ده‌گه‌یه‌نێته‌ ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ى و خێرا ده‌گاته‌ پزیشك به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى له‌ كڵایهال ئێسیكس، له‌وێوه‌ سه‌لوا نێردرا بۆ نه‌خۆشخانه‌ و پێ ده‌ڵێن كه‌ دووچارى شكستى دڵ بووه‌.

دواى چوار ڕۆژ سه‌لوا خۆى له‌ نه‌خۆشخانه‌ى چاندنى دڵى ده‌ستكرد ده‌بینێته‌وه‌، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا بوو كه‌ به‌ خێرا ده‌گه‌یه‌نرێته‌ نه‌خۆشخانه‌ى هاره‌فیلد كه‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كى به‌ناوبانگه‌ له‌سه‌ر ئاستى جیهان.

سه‌لوا بارى ته‌ندروستى زۆر خراپ بوو نه‌ده‌كرا چاندنى دڵى بۆ بكرێت بۆیه‌ دواى ره‌زامه‌ندى هاوسه‌ره‌كه‌ى ڕازى بوو كه‌ دڵێكى ده‌ستكردى بۆ دابنریت و دڵى سروشتی لابردرا له‌لایه‌ن پزیشكى پسپۆڕ و دڵێكى ده‌ستكردى بۆ دانرا كه‌ له‌ناو جاتایه‌ك له‌سه‌ر شانى نه‌خۆشه‌كه‌ ده‌بێت و جانتاكه‌ دوو پاترى تێدایه‌ تا وزه‌ به‌ ئامێره‌كه‌ بگه‌یه‌نێت و درێژه‌ به‌ ژیانى بدات. 

هاوسه‌رى سه‌لوا ده‌بێت به‌ به‌رده‌وامى له‌گه‌ڵى دابێت یا كه‌سێك چاودێرى بكات ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ ئه‌گه‌ر بارى ته‌ندروستى ناجێگیر بێت به‌ ماوه‌ى 90 چركه‌ ئامێره‌كه‌ بخه‌نه‌وه‌ كاركردن تا رزگارى بێت له‌ مردن و دریژه‌ به‌ ژیانى بدات.

له‌ نه‌شته‌رگه‌ریه‌كى 6 سه‌عاتى دا له‌ لایه‌ن پزیشك دایانه‌ گارسیا و ئاندرێى سایمه‌ن یارمه‌تیى ده‌ر له‌ نه‌خۆشخانه‌ى هاره‌فیلد سه‌نته‌رى چاندن و نه‌شته‌رگه‌ریى دڵى ده‌ستكرد بۆ سه‌لوا حوسێنى چێندرا. 

ئه‌م دڵه‌ ده‌ستكرده‌، كێشى 6 كیلۆ گرامه‌ و ده‌خرێته‌ جانتایه‌كه‌وه‌ پێویسته‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵیبگرێت، بۆئه‌وه‌ى له‌ ژیان به‌رده‌وام بێت، ئه‌م ئامێره‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كى ئه‌مریكى دروست كراوه‌ تێچووى ئه‌م دڵه‌ ده‌ستكرده‌ش 116 هه‌زار دۆلاره‌ سه‌لوا ژیانى ئاسایى خۆى به‌و دڵه‌ ده‌ستكرده‌وه‌ به‌رێده‌كات.

كاركردنى ئامێره‌كه‌ واته‌ دڵه‌ ده‌ستكرده‌كه‌، ئامرازێكى وزه‌ى پێوه‌به‌ستراوه‌ كه‌ دوو بۆڕیى پلاستیكى گه‌وره‌ له‌ ئامێره‌كه‌وه‌ بۆ ناو سكى سه‌لوا ده‌ڕوات له‌ رێگاى ناوكه‌وه‌ تا سنگى ده‌ڕوات و له‌ناو بۆشایی سنگى دوو میزه‌ڵان پڕ ده‌كه‌ن له‌ هه‌وا له‌ ئه‌نجامدا كار وه‌ك دڵێكى ڕاسته‌قینه‌ ده‌كات و پاڵ به‌ خوێن ده‌نێت بو ناو له‌شى.

ئاندرێى سایمه‌ن یارمه‌تیده‌ری پزیشك له‌ نه‌خۆشخانه‌ى هاره‌فیلد سه‌نته‌رى چاندنی نه‌شته‌رگه‌ریى دڵى ده‌ستكرد ده‌ڵێت: سه‌لوا چاك بووته‌وه‌ بارى ته‌ندروستى نایابه‌ و نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ سه‌ركه‌وتوو بوو، ته‌نها هیواى ئه‌وه‌ ده‌خوازم سه‌لوا دریژه‌ به‌ ژیانى بدات بۆ ماوه‌یكى زۆر به‌و ئامێره‌ بژیت.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه به‌ هه‌مان شێوه‌ نه‌شته‌رگه‌رى دڵى ده‌ستكرد بۆ پیاوێك ئه‌نجامدرا و له‌ ئێستادا ئه‌و پیاوه‌ ته‌مه‌ن 50 ساڵه‌ به‌ نورماڵى درێژه‌ به‌ ژیانى ده‌دات.

سه‌لوا ده‌ڵێت: نه‌خۆشخانه‌ى هارفه‌یلد به‌ڕاستى مه‌زنن ئه‌وان توانیان چاره‌سه‌رێك بدۆزنه‌وه‌ كه‌ من به‌ زیندووىی بمێنمه‌وه‌ و ساڵى نوێ له‌گه‌ڵ خیزانى خۆم ببینم بۆ ئه‌و كاره‌ باشه‌یان من به‌ هه‌میشه‌یی سوپاسگوزاریانم.

سه‌لوا دایكى دوو منداڵه‌ كورێكى ته‌مه‌ن 5 ساڵ و كچێكى ته‌مه‌ن 18 مانگى هه‌یه‌ و له‌ ئێستادا ژیانى ئاسایى خۆى به‌و دڵه‌ ده‌ستكرده‌وه‌ به‌رێده‌كات له‌ ناو خیزانى.

 

 

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان / سیروان عه‌زیز 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.