نووسه‌ر و توێژه‌ری عێراقی عه‌بدولخالق ناسر ئه‌لعامری له كتێبێكدا ژیان و تێكۆشانی مسته‌فا بارزانی رابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان خستووه‌ته‌ڕوو و تێیدا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، كه مسته‌فا بارزانی له دڵی هه‌موو كوردێكدایه.
كتێبه‌كه به ناونیشانی "مسته‌فا بارزانی و پرسی كورد له عێراقدا 1931 - 1975" و له توێی 548 لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره مامناوه‌ند، له لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی جه‌واهیری بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه له به‌غدا چاپكراوه.
له پێشه‌كی كتێبه‌كه‌دا نووسه‌ر باسی له كورد و جوگرافیای كوردستان كردووه و چه‌رده‌یه‌كیشی له باره‌ی زمان، ئاین، پێكهاته‌ی دانیشتوانی كوردستان و مێژوو و ره‌گوڕیشه‌یان خستووه‌ته‌ڕوو.
له به‌شی یه‌كه‌می كتێبه‌كه‌دا، نووسه‌ر باسی له ژیانی مسته‌فا بارزانی و ئه‌و شۆڕشانه‌ی كردووه، كه له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی عێراقدا له نێوان ساڵانی 1931 تا 1958 رابه‌رایه‌تیكردوون.
به‌شی دووه‌م و سێیه‌م ته‌رخانكراوه بۆ باسكردن له‌و شۆڕشانه‌ی مسته‌فا بارزانی دژی سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری عێراق رابه‌رایه‌تی كردوون، كه له 1958ه‌وه ده‌ستپێده‌كات تا كۆتایی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو و به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كیش نووسه‌ر تیشكی خستووه‌ته سه‌ر پرسی كه‌ركووك.
به‌شی چواره‌می كتێبه‌كه ته‌رخانكراوه بۆ توێژینه‌وه له مێژووی پارتی دیموكراتی كوردستان، كه له لایه‌ن مسته‌فا بارزانییه‌وه له 1946 له مهاباد دامه‌زرا.
به‌شی پێنجه‌م و كۆتایی كتێبه‌كه‌شی ته‌رخانكردووه بۆ تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندییه سیاسی و دیپلۆماتییه‌كانی مسته‌فا بارزانی به جیهانی ده‌ره‌وه.
له كۆتایشدا، توێژه‌ر سه‌رچاوه‌كانی توێژینه‌وه‌كه‌ی و ده‌یان به‌ڵگه‌نامه و ده‌ستنووس و دۆسیه‌ی كۆن و چاپكراو و بڵاوكراوه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو.
عه‌بدولخالق ناسر ئه‌لعامری، كتێبه‌كه‌ی پێشكه‌شی دیارترین چوار سه‌ركرده‌ی مێژووی جیهان كردووه، كه یه‌كێكیان مسته‌فا بارزانییه.
له پێشكه‌شكردنی كتێبه‌كه‌دا توێژه‌ر نووسیویه‌تی: "بۆ نه‌مری مه‌زن، مه‌لا مسته‌فا بارزانی، سه‌ركرده‌ی شۆڕی كورد.. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌م له‌گه‌ڵ چه‌مانه‌وه له‌به‌رده‌م ناوی نه‌مرتدا پێشكه‌ش ده‌كه‌م".
سه‌باره‌ت به كاریزمای مسته‌فا بارزانی، توێژه‌ر نووسیویه‌تی: "له نێوان هه‌موو كه‌سایه‌تییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی كوردیدا، بارزانی پێگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له دڵی كورددا هه‌یه، وێنه‌ی ئه‌و له ماڵی هاووڵاتیانی كورد له توركیا و سوریا و ئێرانیش هه‌ڵواسراوه، ژیانی هاوشێوه‌ی ئه‌فسانه‌یه".
نووسه‌ر زیاتر له باره‌یه‌وه دواوه و نووسیویه‌تی: "قاره‌مانیه‌تی ئه‌و له مه‌یدانه‌كانی جه‌نگدا بووه یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كانی شانازی كورد به سه‌ركرده مه‌زنه‌كه‌یان".
سه‌باره‌ت به پرسی كه‌ركووك، توێژه‌ر ئاماژه‌ی به وتارێكی شاره‌زا و كه‌سایه‌تی ئینسكلۆپیدیایی ئه‌قلیمس یوسف داود كردووه، كه به‌ر له‌وه‌ی ساڵی 1907 كۆچی دوایی بكات، له باره‌ی كه‌ركووكه‌وه نووسیویه‌تی: "كه‌ركووك، به‌دلیس، هه‌ولێر و سیرت له گه‌وره شاره‌كانی كوردستانن".
ئه‌لعامری له كتێبه‌كه‌یدا باسی له‌وه‌شكردووه، كه مسته‌فا بارزانی به‌رده‌وام به‌ده‌م ژیانی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه بووه و له سۆنگه‌ی هه‌ستكردنی نیشتیمانی و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كۆژانه‌كانی گه‌له‌كه‌ی و ئاواته‌كانی داكۆكی له مافی خه‌ڵك كردووه و ئه‌مه‌ش له‌و نامانه‌دا ره‌نگیداوه‌ته‌وه كه له سه‌رده‌می ئاشتیدا ئاراسته‌ی به‌رپرسانی حكومه‌تی كردووه.
جه‌نه‌راڵ مسته‌فا بارزانی له 14ی ئازار/ مارسی 1903 له گوندی بارزان له‌دایكبووه و هه‌ر له منداڵییه‌وه له ژێر كاریگه‌ری شێخ ئه‌حمه‌دی بارزان تێكه‌ڵی خه‌م و ئازاری نه‌ته‌وه‌كه‌ی بووه و به‌شداری شۆڕش و راپه‌ڕینه كوردییه‌كانی له سلێمانی و باكووری كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كردووه، به یه‌كه‌م سه‌ركرده‌ی كوردستان هه‌ژمار ده‌كرێت كه توانیویه‌تی له یه‌ككاتدا هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان به‌یه‌كه‌وه بۆ شۆڕش جۆشبدات، هاوكات رابه‌رایه‌تی به‌رفراوانترین و به‌ته‌مه‌نترین شۆڕشی رزگاریخوازی كوردی له 1961 تا 1975 كردووه، كه له مێژووی كوردستاندا به شۆڕشی ئه‌یلوول به‌ناوبانگه و دواجار له 1ی ئازار/ مارسی 1979 به هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دواییكرد.
عه‌بدولخالق ناسر ئه‌لعامری له‌دایكبووی 1947ی پارێزگای واسته و چه‌ندین به‌رهه‌می نووسراو و چاپكراوی هه‌ن، بنه‌ماڵه‌كه‌ی له 1959دا له به‌غدا گیرساونه‌ته‌وه و توانیویه‌تی به‌شی مێژووی كۆلیژی ئادابی زانكۆی به‌غدا ته‌واو بكات و دواتر بووه‌ته به‌ڕێوبه‌ری قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی عێراقی له یوگسلاڤیا و ماسته‌ری له په‌یمانگه‌ی توێژینه‌وه عه‌ره‌بییه‌كان هه‌یه و تێزی ماسته‌ره‌كه‌ی به ناونیشانی "مه‌زهه‌بگه‌ری سیاسی له عێراق له سه‌رده‌می كۆماری‌دا".
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.