Erbil 5°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 22:15

فوئاد مەعسووم داوا له‌ عه‌بادى ده‌کات پڕۆژەیاسای بودجەی 2018 هەموار بکاتەوە

مەعسووم لەبارەی سەرپێچییە دەستووریی و یاساییەکان نووسراوێکی ئاڕاستەی عەبادی كرد
کوردستان TV
100%

سەرۆک کۆماری عێراق لەبارەی سەرپێچییە دەستووریی و یاساییەکان لە پڕۆژە یاسای بودجەی 2018دا نووسراوێکی فەرمی ئاڕاستەی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە و داوای هەموارکردنەوەی پڕۆژە یاساکە دەکات.

بەپێی نووسراوێکی سەرۆک کۆماری عێراق، لەبارەی سەرپێچییە دەستوورییەکانەوە، فوئاد مەعسووم ، سەرۆک کۆماری عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، کە لە بری ناوی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاساکەدا ، دەستەواژەی پارێزگاکانی هەرێم و هەروەها هەرێم و پارێزگاکانی هەرێم هاتووە.

لە نووسراوەکەی سەرۆک کۆمار بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق هاتووە ، دەبێت ئەمە یەکبخرێت ، بەپێی مادەی (141)ی دەستوور پێویستە دەستەواژەی "هەرێمی کوردستان" بەکاربهێنرێت ، لە بری بەکارهێنانی دەستەواژەی نادەستووری ، بەو پێیەی هەرێم خاوەن دەسەڵاتی یاسایی و جێبەجێکردن و دادوەریی تایبەت بەخۆیەتی بەپێی ماددەی (117)ی دەستوور ، کە دانی بە هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتەکانی داناوە ، هەروەها ئاماژەی بە ماددەی 121ی دەستوور کردووە ، لەبارەی دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان.

هەروەها سەرۆک کۆماری عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، ئەوەی لە ماددەکانی (4/دووەم و 10/ یەکەم و دووەم) هاتووە، دەبێتە هۆی دابڕاندنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە هەرسێ دەسەڵاتەکەی لەڕووی ئیداری و داراییەوە ، کە ئەمەش سەرپێچییەکی روونی دەستوورە.

هاوکات لەبارەی سەرپێچییە یاساییەکانەوە ، ئاماژەی بە ماددەی (10/یەکەم و دووەم) کردووە لە پڕۆژەیاساکەدا کە ناکرێت جێبەجێ بکرێت ، کە ئاماژە بە ماددەی 10 کراوە ، لەبارەی یەكلاییکردنەوەی موستەحەقاتی نێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی تاوەکو 2017 دوای وردبینیکردنی لەلایەن دیوانی چاودێری داراییەوە ، سەرۆک کۆمار ئەو ماددەیە بەپێچەوانەی واقع ناوبردووە ، بەو پێیەی هەرێمی کوردستان حکومەتی خۆی هەیە.

لە کۆتایی نووسراوەکەدا فوئاد مەعسووم سەرۆک کۆمارى عێراق، داوای لە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە ، پڕۆژەیاسای بودجەی 2018 هەموار بکاتەوە و ئەو سەرپێچییە دەستووریانە لابدات.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.