Erbil 31°C سێشەممە 18 ئاب 11:15

ئاژانسی تەسنیم: سبەی محەمەد باقر قاڵیباف سەردانی عێراق دەکات

100%

ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی بڵاوی کردەوە، سبەی چوارشەممە، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران سەردانی عێراق دەکات و بڕیار وایە لەم سەردانەیدا چاوی بە بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە بکەوێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 18ـی ئاب، ئاژانسی هەواڵی تەسنیم ئێرانی بڵاوی کردەوە: بڕیارە سبەی چوارشەممە، محەممەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، بە یاوەریی شاندێکی باڵای پەرلەمانی، بە مەبەستی تاوتوێکردنی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە، سەردانی عێراق بکات.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە کردووە، تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکانی قاڵیباف لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق، بریتی دەبێت لە تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی ناوچەکە، پتەوکردنی هاوکارییە ستراتیژییەکانی نێوان تاران و بەغدا، هەروەها هەڵسەنگاندنی ڕێکارە هاوبەشەکان بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیری لە ڕۆژئاوای ئاسیا.

بڕیار وایە لەم سەردانەی بۆ عێراق، سەرۆکی پەرلەمان چاوی بە بەرپرسانی باڵا و کەسایەتییە دیارەکانی ئەو وڵاتە بکەوێت و سەبارەت بە پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، ئاسایشی سنوورەکان، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، فراوانکردنی هاوکارییە ئابوورییەکان و جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنانەی لەنێوانیاندا هەیە، وتووێژ بکات.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.