Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 03:07

ساڵی 2017 باشترین ساڵ بو بۆ مەدریدیەکان

لە كاری ڕاهێنەراتیدا توانیم لەم ساڵەدا 5 نازناو بۆ یانەكەم بەدەست بهێنم
کوردستان TV
100%

 
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە ساڵی 2017 دا توانی 5 نازناوی گەورە  بەدەست بهینێت  كۆتا نازناوی ساڵی 2017 بەدەست هێنانی جامی موندیالی یانەكانی ئەوروپا بوو كە لە ووڵاتی ئیمارات یاریەكانی بەرێوەچوون .

یەكەم دەست كەوتی یانەكەی ئیسپانیا بەدەست هێنا خولی ئیسپانیا بوو كە بە لالیگا ناسراوە بە كۆكردنەوەی 93 خاڵ پلەی یەكەی بەدەست هێنا بە جیاوازی  3 خاڵ لە پێش نزیكترین ركابەرەكەی بوو  ئەویش یانەی بەرشلونا بوو كە لە ریزبەندی  دووەمدا بوو، یانەی ریال مەدرید بۆ جاری 33 مین  جامەكەی بەرز كردەووە  .

لە 3ی ئایاری ساڵی   2017 دا  لە ووڵاتی ویلز یاری كۆتای  خولی یانە پاڵەوانەكانی  ئەوروپا  بەرێوەچوو یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی توانی بە ئەنجامی چوار گوڵ بەرامبەر بە گوڵیك سەركوتن بەسەر یانەی یوڤانتوسی ئیتالی بەدەست بهینێت ، بۆ جاری دووەم لەسەریەك  جامەكەی بەرز كردەوەو بووە یەكەم یانەی ئەوروپی دوو وەرز لەسەر یەك  جامەكە بەدەست بهینێت  ، یانەی ریال مەدرید یەكەم یانەیە زۆرتریت جار ئەم جامەی بەدەست هێناوە ئەویش 12 جارە .

نازناوی 3 یەمی یانەی ریال مەدرید لە ساڵی 2017 بە دەستی هێناوە جامی سوپەری ئەوروپا بو لە 8ی مانگی ئابیی 2017 لە یاری كۆتاییدا رووبەروی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی بویەوەو  بە ئەنجامی دوو گوڵ بەرامبەر گوڵیك یانەی شاهانە  براوەی یاریەكە بوو.  

یانەی ریال مەدرید 5 جار سەركوتووە بۆ یاری كۆتایی ئەم جامە توانیتی 3 جار نازانەوەكە بەرزبكاتەوە  .

یانەكەی پایتەختی ئیسپانیا لەجامی سوپەری وڵاتەكەی ئەمدارەیان سەركەوتن بەسەر یانەی بەرشلونەی هاونیشتیمانی و چوارەم نازناوی ساڵی 2017 بەرزكردەووە ریال  توانی لە دوو یاریدا سەركەوتن بەدەست بهینێت بە ئەنجامی  پێنج گوڵ بەرامبەر بە گوڵیك  براووەی هەردوو یاریەكە بوو و جامەكەی بۆجاری 10 یەمین جار بەرز كردەووە .

كۆتا نازناوی ساڵی 2017 یانەكەی مێرینگی  لە 16ی  كانوونی یەكەمی  ساڵی 2017 بەدەستی هێنا ئەویش جامی موندیالی یانەكان بوو كە لە ووڵاتی ئیمارات لە یاری كۆتای روبەرووی یانەی گریمێرۆی  بەرازیلی بویەوە  بە ئەنجامی گوڵیكی بێ بەرامبەر سەركەوتنی بەدەست هێنا بۆ  جاری دووەم لە سەر یەك و جاری سێ یەم لە كاروانی وەرزشی یانەكەدا جامەكەیان  بەرزكردەووە .

لای خۆیەوە بەرێوبەری هونەری یانەی ریال مەدریریدی ئیسپانی زیندین زیدانی فەرەنسی  راگەیاند  ساڵی 2017 باشترین ساڵم بوو, چونكە لە كاری ڕاهێنەراتیدا توانیم لەم ساڵەدا 5 نازناو بۆ یانەكەم بەدەست بهێنم, هەروەها ناوبراو وتیشی هیوادارم لەساڵی نوێش لەسەر ئەم ئاستە بەرزەمان بەردەوام بین. 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.