Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 02:51

مانچسته‌ر سیتی به‌ 3 گۆڵ له‌ یانه‌ی واتفۆردی برده‌وه‌

مان سیتی ژماره‌ی خاله‌كانی گه‌یانده‌ 62 خال
کوردستان TV
100%


له‌چوار چێوه‌ی یارییه‌كانی خولی ئینگلته‌را وله‌ بیست و دووه‌مین هه‌فته‌ی ئه‌و خوله‌ ،شه‌وی رابردوو یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له‌ سه‌ر یاریگای خۆی به‌ 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ 1 گۆڵ له‌ یانه‌ی واتفۆردی برده‌وه‌ .

هه‌ر له‌گه‌ل ده‌ستپێكردنی یارییه‌كه‌و له‌ خوله‌كی یه‌كه‌مدا یاریزان "ره‌حیم ستریلینگی" یه‌كه‌م گۆلی بۆ یانه‌كه‌ی تۆمار كرد،له‌ خوله‌كی 13 یارییه‌كه‌ش یاریزانی یانه‌ی واتقۆرد "كریستیان كاباسێلی" به‌ هه‌ڵه‌ گۆلی دووه‌می بۆ یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی تۆماركرد و به‌م ئه‌نجامه‌ نیوه‌ی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌ كۆتایی پێهات.

له‌ خوله‌كی 63 ی نیوه‌ی دووه‌می یارییه‌كه‌دا ،یاریزان "سێرجیۆ ئه‌گویرۆ" یانه‌ی مان سیتی كرد به‌ خاوه‌نی گۆلی سێیه‌م ، تاكه‌ گۆلی یانه‌ی واتفۆردیش له‌ خوله‌كی 82 هات له‌ رێگه‌ی یاریزان "ئه‌ندری گرایڤه‌" ،به‌م شێوه‌یه‌ یارییه‌كه‌ به‌ ئه‌نجامی 3 گۆل به‌رامبه‌ر 1 گۆل له‌ به‌رژه‌وه‌ندی مانچسته‌ر سیتی كۆتایی پێهات .

به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ یانه‌ی مان سیتی ژماره‌ی خاله‌كانی خۆی كه‌ له‌ سه‌روی لیسته‌كه‌وه‌ دێت گه‌یانده‌ 62 خال و واتفۆردیش خاوه‌نی 25 خاله‌ و له‌ ریزی ده‌ی خوله‌كه‌وه‌ دێت .

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.