رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ لە بەیاننامەیەكدا داوا لە حكوومەتی ئێران دەكات رێز لە مافی مرۆڤ بگرێت و بكوژی ئەو هاووڵاتیانەش ئاشكرا بكات، كە لە چەند رۆژی رابردوودا كوژراون.
بە گوێرەی "رادیۆ فەردا" رێكخراوەكە نیگەرانی خۆی دەربڕیوە كە بە سەدان كەس لە خۆپێشاندەران لەلایەن هێزەكانی پۆلیس و سوپای پاسداران گیراون و تەنانەت تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانیش داخراون و خەڵك لە پهیوەندییەكانیان بێبەش بوون.
رێكخراوەكە پێی وایە لە جیاتی ئەوەی حكوومەتی ئێران هەڕەشە لە خۆپێشاندەران بكات وا باشترە وەڵامی ئەوە بداتەوە بۆچی لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا 23 كەس كوژراون و بە دەیانی تریش بریندار بوون.
هەروەها داوای كردووە رێز لە مافی خۆپیشاندان بگرێت و كەشێكی ئازاد بۆ راو بۆچوونەكانی خەڵك برەخسێنێت نەك سەركوتیان بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.