Erbil 31°C چوارشەممە 12 ئاب 13:42

لە هەولێر بارهەڵگرێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی لە ناو ئاگردا گیانی لەدەست دا

100%

درەنگانی شەوی ڕابردوو ڕووداوێکی هاتوچۆ لە شاری هەولێر ڕوویدا و تێیدا بارهەڵگرێکی سووتەمەنی دوای وەرگەڕانی ئاگری گرت و بووە هۆی گیانلەدەستدانی شۆفێرەکەی.

بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر، کاتژمێر 12:52 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، تیمەکانی بەرگریی شارستانی ئاگادار کراونەتەوە لە وەرگەڕان و سووتانی بارهەڵگرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی لەسەر شەقامی 120 مەتری لە بەرانبەر باڵەخانەکانی "جیهان ستی".

تیمەکانی بەرگریی شارستانیی پارێزگای هەولێر دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و توانییان لە ماوەیەکی کورتدا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن و ڕێگری لە تەشەنەسەندنی زیاتری بگرن، بەڵام بەهۆی توندیی پێکدادانەکە و ئاگرەکەوە، شۆفێری بارهەڵگرەکە گیانی سپارد.

لە ئێستادا تەرمی شۆفێرەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنین و تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان. پۆلیسی هاتوچۆش لێکۆڵینەوەی لە هۆکاری وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکە دەست پێ کردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.