بەهۆی وەرگەڕانی کەشتییەک لە زیمبابوی بەلانیکەم 15 کەس گیانیان لەدەست دا و 75ـی دیکە بێسەروشوێنن
کەناڵی"ZBC"ـی ناوخۆیی زیمبابوی بڵاویکردەوە، بەهۆی وەرگەڕانی کەشتییەک لە دەریاچەی کارێبا لە زیمبابوی، مەرگەساتێکی دڵتەزێن ڕوویداوە و بووەتە هۆی گیانلەدەستدان و بێسەروشوێنبوونی دەیان سەرنشین.
کەشتییەکە زیاتر لە 160 سەرنشینی تێدابووە تاوەکو ئێستا تەرمی 15 کەس دۆزراوەتەوە و 74 کەسیش بە زیندوویی ڕزگارکراون، بەڵام هێشتا نزیکەی 75 کەسی دیکە بێسەروشوێنن و چارەنووسیان نادیارە.
سەرچاوە هەواڵییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە پێدەچێت ژمارەی ڕاستەقینەی سەرنشینەکان زۆر لە 160 کەس زیاتر بێت، چونکە منداڵانی خوار تەمەن 4 ساڵ بێ بلیت گەشتیان کردووە و لە تۆمارە فەرمییەکاندا هەژمار نەکراون.
کەشتییەکە سەر بە ئاژانسی پەرەپێدانی ژێرخانی گوندنشین بووە و جگە لە سەرنشینەکان، 5 ئەندامی ستافی کەشتییەکەشی تێدابووە.
لە ئێستادا تیمەکانی فریاگوزاری و ڕزگارکردن لە ناوچەی دەریاچەکە لە ئامادەباشیدان و پڕۆسەی گەڕان بەدوای بێسەروشوێنبووەکاندا بە چڕی بەردەوامە، بەو هیوایەی بتوانرێت ڕزگاربووی زیاتر بدۆزرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.