Erbil 5°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 04:18

ریفۆرمخوازێک: خۆپیشاندره‌کانی ئێران له‌ بێکاری و هه‌ژاری و ڕه‌گه‌زپه‌رستی بێزار بوونه‌

ئه‌مه‌ چی قسه‌یه‌كی بێمانایه‌ كوا دوژمن
کوردستان TV
100%

عه‌بدوڵڵا ره‌مه‌زان زاده‌، سیاسه‌تمه‌دار و ریفۆرمخواز رایده‌گه‌ێنێ، ئه‌وانه‌ی له‌و خۆپیشاندانه‌كانی ئێران به‌شدارن، گه‌نجانی وڵاتن كه‌ له‌ بێكاری، هه‌ژاری و ڕه‌گه‌زپه‌رستی بێزار بوونه‌.

عه‌بدوڵڵا ره‌مه‌زان زاده‌ ، سیاسه‌تمه‌دار و چالاكوانی بزووتنه‌وه‌ی ریفۆرمخوازه‌كان له‌ ئێران، رایگه‌یاند: ئه‌وانه‌ی له‌و خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییانه‌ی كه‌ له‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو زۆربه‌ی شاره‌كانی ئه‌و وڵاتی گرتووه‌ته‌وه‌ به‌شدارن، گه‌نجانی وڵاتن.

له‌ تویتێكدا عه‌بدوڵڵا ره‌مه‌زان زاده‌ كه‌ گوته‌بێژی پێشووتری حكوومه‌تی ئێران به‌ سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د خاتمی بووه‌ نووسیوویه‌تی: ئه‌مه‌ چی قسه‌یه‌كی بێمانایه‌ كوا دوژمن، ئه‌وانه‌ گه‌نجانی وڵاتن كه‌ له‌ بێكاری، هه‌ژاری و ڕه‌گه‌زپه‌رستی بێزار بوونه‌، ڕه‌شبینن و په‌رۆشی ئاینده‌ی وڵاتن.

تا ئێستا له‌ ئاكامی خۆپیشاندانه‌كاندا ٢٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و زیاتر له‌ هه‌زار كه‌س له‌ خۆپیشانده‌رانی شاره‌كانی ئێران له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیركراون.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.