پۆلیسی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت: شه‌وی رابروو بەهۆی دووکەڵی زۆپای غاز سێ ئه‌ندامی یه‌ك خێزان گیانیان له‌ده‌ستدا و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربوو .
دوێنێ شه‌و (2/1/2018) پۆلیسی هه‌ولێر ئاگادار کرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی نەخوازراو لە کەلەکی کۆن سەر بە قەزای خەبات، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداو دەرکەوت کەوا سێ هاووڵاتی بەناوەکانی (سعدی محمود محمد) تەمەن (38) ساڵ، (شمسە محمد ڤاهر) تەمەن (56) ساڵ، (ایان سعدی محمود) تەمەن (2) ساڵ، دوای ئەوەی زۆپای غاز گرپەی کردووە لە ئاکامدا هه‌رسێكیان بەهۆی دووکەڵەکەوە خنکاون، هەروەها یه‌كێكى تریان بە سەختی برینداربووه .
دوای گه‌یشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوه‌كه، تەرمەکان هەڵگیرانەوە و ڕەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی هه‌ولێر کران.
هه‌روه‌ها پۆلیسی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت: داواکارین لە هاووڵاتیانی خۆشەویست لەکاتی خەوتن خۆیان بەدوور بگرن لە بەکارهێنانی ئەمجۆرە زۆپایانه.
ئه‌م رووداوه له‌كاتێكدایه كه ساڵی رابردووش به هه‌مان شێوه له گوندێكی نزیك قه‌زای كۆیه زۆپایه‌كی دار ته‌قیه‌وه و به‌هۆیه‌وه شه‌ش ئه‌ندامی یه‌ك خێزان گیانیان له‌ده‌ستدا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.