گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایده‌گه‌ێنێ، گوزارشت له پشتیوانیی خۆمان له گه‌لی ئێران له زۆر ناوه‌ندی جیاوازدا ده‌كه‌ین و له نزیكه‌وه‌ش چاودێریی خۆپیشاندانه‌كانی ئێران ده‌كه‌ین.
هێزه‌ر ناوێرت، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له نزیكه‌وه چاودێریی خۆپیشاندانه‌كانی ئێران ده‌كه‌ن و رایگه‌یاند: گوزارشت له پشتیوانی خۆمان له گه‌لی ئێران له زۆر ناوه‌ندی جیاوازدا ده‌كه‌ین.
گوته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، گوتیشی: له‌رێگه‌ی میدیا و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نییه‌وه چاودێریی رووداوه‌كانی ئێران ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها ناوێرت جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه ئه‌وان پشتیوانیی له ئازادی راده‌ربڕین له لایه‌ن گه‌لی ئێرانه‌وه ده‌كه‌ن و رایگه‌یاند : جا ئه‌مه چ لێره، یان له رووسیا یان له هه‌ر وڵاتێكی دیكه بێت، بابه‌تی مافێكی بنه‌ڕه‌تیی مرۆڤه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.