Erbil 4°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 07:18

خۆپیشاندانه‌کانی‌ ئێران بۆ 23 کوژراو به‌رزده‌بێته‌وه‌

450 كه‌س ده‌ستگیر كراون
کوردستان TV
100%


ئاماری‌ قوربانییانی‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ ئێران بۆ 23 كوژراو و ده‌یان بریندار به‌رزبووه‌وه‌. خامنه‌ییش ڕایگه‌یاند: دوژمنان ده‌یانه‌وێت زیان به‌ ئێران بگه‌یه‌نن و له‌ كاتی‌ خۆیدا قسه‌ له‌باره‌ی‌ ڕووداوه‌كانه‌وه‌ ده‌كات.

به‌پێی‌ میدیا ئێرانی‌ و جیهانییه‌كان، تا ئێستا 23 كه‌س له‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ ئێراندا كوژراون، كه‌ دوان له‌وانه‌ ئه‌ندامی‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و دوانی‌ دیكه‌شیان قوتابی‌ بوون.

سه‌باره‌ت به‌ ئاماری‌ ده‌ستگیركراوانیش، عه‌لی‌ ئه‌سغه‌ر ناسربه‌خت، جێگری‌ قائمقامی‌ قه‌زای‌ ناوه‌ندی‌ تاران بۆ كاروباری‌ سیاسی‌ و ئه‌منی‌، ڕایگه‌یاند: ته‌نها له‌ تاران به‌لای‌ كه‌مه‌وه‌ 450 كه‌س ده‌ستگیر كراون.

هه‌روه‌ها ئایه‌تووڵڵا عه‌لی‌ خامنه‌یی‌ ڕێبه‌ری‌ شۆڕشی‌ ئێران، ڕایگه‌یاند: دوژمنان ده‌یانه‌وێت به‌ پیلانه‌كانیان زیان به‌ ئێران بگه‌یه‌نن. خامنه‌یی‌ وتیشی‌ قسه‌ی‌ خۆی‌ له‌باره‌ی‌ ڕووداوه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌ و له‌ كاتی‌ خۆیدا په‌یامی‌ ده‌بێت.

له‌ لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ ئیسماعیل كه‌وسه‌ری‌، جێگری‌ فه‌رمانده‌ی‌ قه‌رارگه‌ی‌ ساره‌ڵڵای‌ سوپای‌ پاسداران، ڕایگه‌یاند: تا ئێستا سوپای‌ پاسداران تێكه‌ڵ به‌ ڕووداوه‌كان نه‌بووه‌، هۆشداریشی‌دا له‌وه‌ی‌ كه‌ به‌شداریكردنیان له‌ بارودۆخه‌كه‌دا یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌ ده‌بێت.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.