Erbil 19°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 07:27

تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە ئەورووپی و بێ سەرەتاکان بۆ مانگێک درێژ کرایەوە

تا 31ی یەکی 2018 بەردەوام دەبێت
کوردستان TV
100%


وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان و ئەورووپییەکانی بۆ ماوەی مانگێک درێژ کردەوە.

ماوەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە ئەوروپییە بێ سەرەتاکانی بۆ ماوەی مانگێک درێژکردەوە و تا 31ی یەکی 2018 بەردەوام دەبێت.

به‌پێی نوسراوی وەزارەتەکە هه‌ر ئوتومبێلێک تا ڕۆژی 1ی شەشی 2017 له‌ ده‌روازه‌ سنورییه‌كانی هه‌رێمه‌وه‌ هاتبێتە ژوورەوە، تۆمارده‌كریت، لە‌كاتێكدا پیشتر 1ی پێنجی هەمان ساڵ دیاری کرابوو.

تەئکیدی لەوەش کردووەتەوە، ئەم بڕیارە‌ ته‌نها ئۆتومبێله‌ ئه‌وروپییه‌كان ده‌گرێته‌وه‌، هه‌ر ئۆتومبێلێكی تری تۆمارنه‌كراو به‌وه‌ به‌ هه‌ڵوه‌شاوه‌ هه‌ژمارده‌كریت و ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.