Erbil 4°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 06:53

سبەینێ پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای بودجەی 2018 دەکات

پرۆژە یاسای بودجەی بەسەر 12 مانگدا دابەشكراوه‌
کوردستان TV
100%


بریارە سبەینێ چوارشەممە  ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەست بە دانیشتنەكانی بكاتەوە و لە كۆبوونەوەكەشدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاسای بودجەی 2018 بكات.

ئەندامێكی لیژنەی دارایی محمد عباس سلمان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە رۆژنامەی حیاتی راگەیاندووە بریارە لە سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆبێتەوە بریاریشە لە كۆبونەوەكەدا تاوتوێی پرۆژە یاسای بودجەی 2018 بكرێت.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشداوە حكومەت پەرلەمانی ئاگاداركردوەتەوە كە رێژەی كورتهێنان دەگاتە نزیكەی لە 20% كوردیش جەخت لەسە رێژەی لە17%ی بودجە دەكاتەوە و سونەكانیش داوا دەكەن كە بودجەیەكی تایبەتی بۆ ناوچە زیانلیكەوتووەكان دابین بكریت ئەمە جگە لەوەی كە پاریزگاكانی باشوری عێراقیش داوای زیادكردنی پارەی پترۆدۆلار دەكەن.

حكومەتی عێراق پرۆژە یاسای بودجەی بەسەر 12 مانگدا دابەشكردووە بەوتەی ئەو پەرلەمانتارەش ئەمە گەورەترین كێشە بۆ موچەی فەرمانبەران دروست دەكات.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.