حكومه‌تی ئیتاڵیا له نزیكه‌وه چاودێری خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئێران ده‌كات و داواش له به‌رپرسانی ئێرانی ده‌كات ئازادی خۆپیشاندان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
ئه‌نجیلینۆ ئه‌لفانۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه و هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی ئیتاڵیا، راگه‌یاند: وه‌زاره‌ته‌كه‌مان له نزیكه‌وه چاودێری خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ئێران ده‌كات و داواشی له به‌رپرسانی ئێران كرد كه ئازادی خۆپیشاندان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا له‌سه‌ر زاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی، ئه‌نجیلینۆ ئه‌لفانۆ روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر ئه‌و خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییانه بڵاوكردووه‌ته‌وه كه له رۆژی پێنجشه‌مه‌ی رابردووه‌وه، به هۆی خراپی بژێوی ژیان و ره‌وشی ئابووری زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێرانی گرتووه‌ته‌وه.
ئه‌نجیلینۆ ئه‌لفانۆ گوتوویه‌تی: له نزیكه‌وه چاودێری خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له ئێران، هه‌روه‌ها داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ك چۆن چاودێری لێدوانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی-مان كردبوو كه له باره‌ی خۆپیشاندان و ناڕهزاتییهكان رایگه‌یاندبوو.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه گرنگه به پێی یاسا، ئازادی خۆپیشاندان له ئێران ده‌سته‌به‌ر بكرێت، بێ ئه‌وه‌ی هیچ توندوتیژییه‌ك له لایه‌ن به‌رپرسان یان خۆپیشانده‌رانه‌وه رووبدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.