Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 13:10

سه‌باح ته‌میمی: له‌کارکه‌وتنی ئامێره‌کانی فرۆکه‌خانه‌ی به‌غدا به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتییه‌

جووڵه‌ی فرۆكه‌وانی فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا سستی تێكه‌وتووه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌ێنێ، له‌كاركه‌وتنی به‌شێك له‌ ئامێره‌كانی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتییه‌.

سه‌باح ته‌میمی، ئه‌ندامی لێژنه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ سۆمه‌رییه‌ی رایگه‌یاندووه‌: چه‌ند ئامێرێكی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا له‌ كاركه‌وتوون و ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ كه‌ كۆمپانیاكانی فرۆكه‌وانی قه‌ته‌ری و توركی گه‌شته‌كانیان بۆ فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: جووڵه‌ی فرۆكه‌وانی فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا سستی تێكه‌وتووه‌و بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی زیانێكی ئابووری گه‌وره‌ به‌ر سامانی گشتی وڵات بكه‌وێ و وێنه‌ی عێراق بشیوێنێ

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.