Erbil 32°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 11:31

ئه‌مریکا رێگای به‌ ئیسرائیل دا قاسم سلێمانی له‌ناوببات

گڵوپی سه‌وزی بۆ ده‌زگای هه‌وڵگری ئیسرائیل هه‌ڵكردووه‌
کوردستان TV
100%

ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ، گڵوپی سه‌وزی بۆ ده‌زگای هه‌وڵگری ئیسرائیل هه‌ڵكردووه‌ كه‌ هه‌ر كات و ساتێ بۆی رێكه‌وت قاسم سلێمانی له‌ناوببات.

رۆژنامه‌ی هائارێتسی ئیسرائیلی بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ رۆژنامه‌ی ئه‌لجه‌ریده‌ی كوه‌یتی راگه‌یاندووه‌ :  سێ ساڵ له‌مه‌و به‌ر ده‌زگای هه‌وڵگری ئیسرائیل ناسراو به‌ (مۆساد) ویستیویه‌تی له‌ ده‌وربه‌ری دیمه‌شق قاسم سلێمانی ، فه‌رمانده‌ی هێزی قودسی سوپای پاسداران بكوژێ، كه‌چی ئیداره‌ی باراك ئۆبا، سه‌رۆكی پێشتووری ئه‌مریكا له‌ ژێره‌وه‌ هه‌واڵه‌كه‌ی به‌ ئێران داوه‌و ناوبراوی له‌ كوژران رزگاركردووه‌.

رۆژنامه‌كه‌ ده‌شڵێ: له‌ ئێستادا ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ،سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا گڵوپی سه‌وزی بۆ ئیسرائیل هه‌ڵكردووه‌ كه‌ هه‌ر كات و ساتێ بۆی رێكه‌وت قاسم سلێمانی له‌ناوببات.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.