Erbil 11°C شەممە 28 کانونی یەکەم 18:44

حه‌کیم داوای چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌کات

حەیدەر عەبادی و عەممار حەکیم کۆبوونەوە
کوردستان TV
100%


حەیدەر عەبادی و عەممار حەکیم بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا جەخت لەسەر پێویستی ئەنجامدانی دیالۆگی بونیاتنەرانە دەکەنەوە.

بەپێی راگەیێندراوێکی نووسینگەی سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی، رۆژی یەکشەممە  حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و عەممار حەکیم، سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی (شیعەکان) کۆبوونەوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا، جەختیان لەسەر پێویستی ئەنجامدانی دیالۆگی بنیاتنەرانە لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا کردەوە.

عه‌مار حه‌كیم له‌و دانیشتنه‌دا رایگه‌یاندوه‌: پێویسته‌ كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا  له‌گفتوگۆو له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستورو یاسا چاره‌سه‌ر بكرێن.

رونیشكردوه‌ته‌وه‌: پێویسته‌ عیراق له‌پێناو پاراستنی مافه‌كانی هاووڵاتیان سازش بكات و پارێزه‌ری ئه‌و مافه‌یان بێت له‌هه‌ر شوێنێكی عیراقدا بن.

هەر لە کۆبوونەوەکەی هەردوولا دووپاتکراوەتەوە، لەسەر پێویستی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان و دابینکردنی پێویستی و خزمەتگوزارییەکانیان و ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا و گرنگی دابینکردنی پێویستیی سەرکەوتوو بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.