Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 02:55

به‌ ڕاهێنه‌ری یانه‌ی سیڤیلیه‌ ده‌ستنیشانکرا.

ێریزۆ دووچاری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات هاتووه.
کوردستان TV
100%

ڤیچێنزۆ مۆنتێلای ئیتاڵی و ڕاهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی ئه‌ی سیی میلان به‌فه‌رمی به‌ ڕاهێنه‌ری یانه‌ی سیڤیلیه‌ ده‌ستنیشانكرا.

ئیداره‌ی یانه‌ی سیڤیلیه‌ ڕایگه‌یاند كه‌ گرێبه‌ستێكیان له‌گه‌ڵ مۆنتێلا واژووكردووه‌و به‌گوێره‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ش ئه‌م ڕاهێنه‌ره‌ تا هاوینی ساڵی دووهه‌زارونۆزده‌ سه‌رپه‌رشتی مه‌شقی یانه‌كه‌ وه‌رده‌گرێت و به‌م نزیكانه‌ش به‌فه‌رمی له‌ پۆسته‌ نوێیه‌كه‌یدا ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.

مۆنتێلای ته‌مه‌ن چلوسێ ساڵ له‌م ئه‌ركه‌یدا شوێنی ڕاهێنه‌ر ئیدواردۆ پێریزۆ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ به‌م دواییه‌و به‌هۆی ئه‌نجامه‌ خراپه‌كانی سیڤیلیه، له‌ ئه‌ركه‌كه‌ی دوورخرایه‌وه.

پێشتریش ئیداره‌ی سیڤیلیه‌ ڕایگه‌یاندبوو كه‌ پێریزۆ دووچاری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات هاتووه.

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.