له‌جیهاندا چه‌ندین جۆر له ئۆتۆمبێل ساڵانه دێنه به‌رهه‌مهێنان به تایبه‌ت له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانی وه‌ك ئه‌مریكا، ژاپۆن و ئه‌ڵمانیا ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئیمه مه‌به‌ستمانه باسی بكه‌ین ته‌نیا 5 پڕ فرۆشترین ئۆتۆمبێله‌كانی جیهانه ،كه ئه‌مانه‌ن .
تۆیۆتا كرۆلا/ واته بیكاشۆ بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 1966 خرایه بازاره‌كانی ژاپۆنه‌وه و تا كۆتایی ساڵی 2015 نزیكه‌ی 41 ملیۆن دانه‌ی لێفرۆشراوه.
فۆرد ئێف ( ford F- 150 ) ساڵی 1948 بۆ یه‌كه‌مجار خرایه بازار و تا ئێستا نزیكه‌ی 35 ملیۆن دانه‌ی لێفرۆشراوه ، ئه‌مساڵ نه‌وه‌ی سێزده‌هه‌می خرایه بازار.
ڤۆڵكس واگن گۆلف (VW Golf ) ئه‌م ئۆتۆمبێله بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 1974 كه‌وته بازار و تاكو ئێستا 30 ملیۆن دانه‌ی لێفرۆشراوه و به هۆی باشی له جۆر كۆمپانیا ناتوانێت ده‌ستبه‌رداری ببێت و هه‌ر بۆیه‌ش نه‌وه‌ی حه‌وته‌می به‌رهه‌مهێناو خستییه بازار.
ڤۆڵكس واگن بیتڵ ( VW Beetl2 ) ئه‌مه‌ش له ساڵی 1938 به‌رهه‌مهێنراوه و 20 ملیۆن دانه‌ی لێفرۆشراوه، به‌ڵام له ساڵی 2003 كۆمپانیا بریاری دا ئیتر له به‌رهه‌مهێنان بوه‌ستێت .
فۆرد ئیسكۆرت ( Ford Escord ) ئه‌م ئۆتۆمبێله ئه‌مریكا له ساڵی 1981 به‌رهه‌میهێناوه، به‌ڵام تا ساڵی 1986 نه‌گه‌یشته ئه‌ووروپا و كۆی گشتی ته‌نها 18 ملیۆن دانه‌ی لێفرۆشراوه كه دووا دانه‌ی له ساڵی 2003 بوو .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.