Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 02:48

وێستێرن سیدنی له‌ مێلبۆرنی برده‌وه

مێلبۆرن سیتی سێیه‌م یاری له‌سه‌ریه‌كی دۆڕاند
کوردستان TV
100%


له‌ كۆتایی ڕكابه‌ریه‌كانی هه‌فته‌ی سێزده‌می خولی ئوستڕالیا، یانه‌ی وێستێرن سیدنی به‌ دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێك له‌ یانه‌ی مێلبۆرن سیتی میوانی برده‌وه.

یاریه‌كه‌ له‌ یاریگای پاراماتا له‌ شاری سیدنی به‌ڕێوه‌چوو، له‌ خوله‌كی بیستوپێنجدا، هێرشبه‌ری سكۆتله‌ندی، سكۆت ماكۆرماك گۆڵێكی بۆ مێلبۆرن تۆماركرد، پاشان هێرشبه‌ری ئیسپانی ئۆریۆل ڕیێرا گۆڵی به‌رامبه‌ری وێستێرن سیدنی له‌ خوله‌كی سیی به‌ده‌ستهێنا.

دوای دوو خوله‌كی دیكه‌ش یاریزان مارك بریدیچ گۆڵی دووه‌م و بردنه‌وه‌ی تیپی میوانداری تۆماركرد، له‌ گێمی دووه‌میشدا، ئه‌نجامی یاری گۆڕانكاری دیكه‌ی به‌خۆوه‌ نه‌بینی.

به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش كۆی خاڵه‌كانی وێستێرن سیدنی له‌ پله‌ی حه‌وته‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ 14 خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و مێلبۆرن سیتیش سێیه‌م یاری له‌سه‌ریه‌كی دۆڕاندو ژماره‌ی خاڵه‌كانی له‌ پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ند له‌ 19 خاڵ وه‌ستا.

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.