Erbil 4°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 23:43

‌روسیا: ده‌ستوه‌ردانی‌ ده‌ره‌کی‌ بۆ تێکدانی‌ ئاسایشی‌ ئێران قبوڵکراو نییه‌

ماوه‌ی‌ چه‌ند رۆژه‌ خۆپیشاندان له‌دژی حكومه‌تی‌ ئێران ده‌ستی پێكردووه‌
دوای لێدوانه‌كه‌ی رۆحانی خۆپیشانده‌ران توڕه‌تر بوون
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ روسیا رایگه‌یاند كه‌ ده‌ستوه‌ردانی‌ ده‌ره‌كی‌ بۆ تێكدانی‌ ئاسایشی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران قبوڵكراو نییه‌.

ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ روسیا له‌ یه‌كه‌م لێدوانیدا سه‌باره‌ت به‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ ئێران كه‌ ماوه‌ی‌ پێنج رۆژه‌ ده‌ستی‌ پێكردووه‌، گوتی‌: خۆپیشاندانه‌كان پرسێكی‌ ناوخۆیی ئێرانه‌ و هیوادارین به‌ره‌و توندوتیژی‌ و خوێنڕشتن نه‌ڕوات.

جه‌ختیشی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ هه‌ر ده‌ستوه‌ردانێكی‌ ده‌ره‌كی‌ كه‌ ببێته‌ هۆی‌ تێكدانی‌ سه‌قامگیری‌ ئێران قبوڵكراو نییه‌.

ماوه‌ی‌ پێنج رۆژه‌ خۆپیشاندانی‌ ناڕه‌زایی دژی‌ حكومه‌تی‌ ئێران له‌ چه‌ند شارێكی‌ ئه‌و وڵاته‌ ده‌ستی‌ پێكردووه‌ و هه‌زاران كه‌س تیایدا به‌شداربوون.

سه‌ره‌تای‌ خۆپیشاندانه‌كان له‌ شاری‌ مه‌شهه‌د كه‌ به‌ ناوه‌ندێكی‌ ئاینی‌ گرنگی‌ ئێران داده‌نرێت، ده‌ستی‌ پێكرد و دواتر فراوان بوو و گه‌یشته‌ تارانی‌ پایته‌خت و چه‌ند شارێكی‌ تر.

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ش، میدیای‌ فه‌رمی‌ ئێران و ئاژانسه‌كانی‌ هه‌واڵ و چالاكانی‌ خۆپیشاندانه‌كان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌كرد كه‌ ژماره‌ی‌ كوژراوانی‌ خۆپیشاندانه‌كان گه‌یشتۆته‌ 12  كه‌س و هاوكاتیش ده‌ستگیركراوان له‌ سه‌رووی 500 خۆپیشانده‌ر به‌رزبۆته‌وه‌.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.