راوێژكارێكی سەرۆك كۆماری عێراق رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق كۆدەبنەوە بۆ تاوتوێكردنی پەیوەندییەكانی نێوان و هەولێر و بەغدا، ئاماژەكان ئەوە دەڵێن دۆخەكە بەرەو ئارامی دەڕوات.
عەبدوڵا عەلیاوەیی ڕاوێژکارێکی سەرۆک کۆماری عێراق، بە ماڵپەری فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگهیاند دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک کۆماری عێراق ھەنگاوی باشی بڕیووە، لەگەڵ ھەموو لایەنەکان گفتوگۆی کردووە و زۆریش بەرەوپێش چووە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ھەفتەی داهاتوو سەرۆکایەتییەکانی (کۆمار، حکومەت و پەرلەمان) کۆدەبنەوە و پێشنیازی دەستپێکردنی دانوستانی نێوان هەولێر و بەغداد یەکلایی دەکەنەوە.
جەختی لەسەر ئەوەشکردووەتەوە تەنھا بە بڕیاری سیاسی کێشەکان چارەسەر نابن، پێویستە بە شێوەی کرداری ئەو کارە بکرێت.
شایهنی ئاماژهكردنه حكومەتی هەرێمی كوردستان تا ئێستا چەند جارێك داوای لە بەغدا كردووە پێكەوە بەرێگەی گفتوگۆ كێشەكانی نێوانیان بەتایبەتی كێشەكانیان لەسەر بودجە چارەسەر بكەن، بەڵام تا ئێستا بەغدا ئامادەیی نیشان نەداوە، حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق مەرجی هەیە بۆ دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.